سه‌رۆكى پێشووی زانكۆی کەرکوک و به‌ڕێوه‌به‌رێكى هاتووچۆ به بەندکردن سزادران

سەرۆکی پێشووی زانکۆی کەرکوک و بەڕێوەبەری پێشووی هاتووچۆی کەرکوک
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
بەهۆی ساغبوونه‌وه‌ى ئه‌و تۆمه‌ته‌ى درابووە پاڵی، سه‌رۆكى پێشووی زانكۆى کەرکوک به دوو ساڵ و به‌ڕێوه‌به‌رى پێشووى هاتووچۆى کەرکوک به حه‌وت ساڵ زیندانیکردن سزادران.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست SNN كه‌وتوون له لایه‌ن دادگاوه، به تۆمه‌تى تێوه‌گلانى به گه‌نده‌ڵى و به هه‌ده‌ردانى پاره‌ى زانكۆ و سامانى گشتى، سزاى زیندانى بۆ سه‌رۆكى پێشووى زانكۆى کەرکوک “د. عه‌باس حه‌سه‌ن ته‌قى” ده‌رچووه به دوو ساڵ حوكمدانى”.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، سزاى حه‌وت ساڵ زیندانى بۆ بەڕێوه‌به‌رى پێشووى هاتووچۆى کەرکوک “عه‌قید شێرزاد ئه‌حمه‌د” ده‌ركراوه كه ناوبراو له گه‌ڵ چه‌ند ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندێكى پۆلیس تێوه‌گلاون به تۆماركردنى ئۆتۆمبیل به شێوه‌ى نایاسایى به تایبه‌ت ئۆتۆمبێلى تۆیۆتا كراون ناسراو به مه‌لیكه.
به‌پێى به‌داوداچوونه‌كانى SNN عه‌قید شێرزاد له دواى 16ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه ئه‌و دۆسییه‌ى له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه له ساڵى 2018ه‌وه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندى پۆلیس له شارى به‌غدا بەندن.
سه‌رۆكى زانكۆى کەرکوکیش له دۆسیه‌كه‌یدا چه‌ند مامۆستا و فه‌رمانبه‌رى زانكۆى له گه‌ڵدایه و پێشتر نابراو زیندانى كرا و دواتر به كه‌فاله‌ت ئازاد بوو بوو.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20 hours لهمهوپێش



