سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق لەسەر پرسی هەڵبژاردنەکان کۆبوونەوە

وێنەی کۆبوونەوەکە
SNN
بە ئامادەبوونی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەری و کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەعێراق، ئەمڕۆ دووشەممە کۆبوونەوەیەک بەڕێوەچوو لەبارەی هەڵبژاردنەکەی ساڵی داهاتوو.
کۆبوونەوەکە لە کۆشکی سەلام بەڕێوەچووە و تیایدا چۆنێتی نەهێشتنی لەمپەرەکان لەبەردەم پڕۆسەی هەڵبژاردنەکە تاوتوێکراوە و چۆنێتی بەڕێوەچوونی بەشێوەیەکی سەلامەت باسی لێوە کراوە.
هاوکات لە کۆبوونەوەکەدا پرۆسەی بایۆمەتری هاووڵاتیان و دەنگدەرانی ناوەوە و دەرەوەی عێراق و ئاوارەکان گەنگەشە کراوە کە چۆن وا بکرێت هەموو هاووڵاتییەک بەدەم نوێکردنەوەی لیستی دەنگدانەکەیەوە بچێت.
لە کۆبوونەوەکەدا قسەش لەسەر ئەوە کراوە کە بە هەماهەنگیی کۆمپانیایەکی جیهانی هەوڵبدرێت داتا و زانیارییەکان چاوخشاندنەوەیان پێدا بکرێت و کەمپەینێکی میدیاییش بێتە ئاراوە تا متمانەی هاووڵاتی بگێڕدرێتەوە بە پڕۆسەی هەڵبژاردن.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش



