له‌به‌ر خراپ به‌كارهێنانى ژینگه‌ى رووبار‌ى سیروان سێ كارگه و شۆفڵێک سزا دران

SNN- سیروان حه‌سه‌ن
له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیانه‌وه سێ كارگه‌و ئۆتۆمبیلێك له‌به‌ر تێكدانى ژینگه و پابه‌ندنه‌بوون به ڕێنماییه‌كان له كاتى كاركردنیان له‌سه‌ر رووبار‌ى سیروان به‌هۆى سه‌رپێچییه‌وه سزادران.
یادگار فه‌تاح به‌رێوه‌به‌رى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیان به snnى راگه‌یاند: له كاتێكدا چاودێرى كانه‌كانى سه‌ر رووبار‌ى سیروان ده‌كه‌ن بۆیان ده‌ركه‌وت سێ كان شۆڤڵێك پابه‌ند نه‌بوون به رێنماییه‌كانه‌وه.
وتیشى ” له‌و شوێنه‌ى بۆیان دیاریكرابوو چوونه‌ته ده‌ره‌وه هه‌ربۆیه له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یانه‌وه سێ كارگهكهو خاوه‌نى ئۆتۆمبیله‌كه سزادراون و له كاتى دووباره كردنه‌وه‌ش سزاكه‌یان قورس‌تر ده‌كه‌ن”.
ماوه‌یه‌كه چالاكوانانى ژینگه له گه‌رمیان داوا ده‌كه‌ن كارگه‌كانى چه‌و لم له‌سه‌ر رووبار‌ى سیروان دوربخرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ژینگه‌ى رووباره‌كه‌و داره‌كانى پارێزراوبن. له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى نه‌وت و كانزاكانى گه‌رمیانیشه‌وه مه‌رجه‌كانى ئیشكردنى ئه‌و كارگانه توندوتۆڵ‌تر و زیاتر كراوه.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش


