سیخوڕێک لەناو نووسینگەی تایبەتی راوێژکاری ئەڵمانیا ئاشکرا بوو

ئەنگێلا مێرکڵ و عەبدولفەتاح سیسی
SNN
دادگای ئەڵمانیا رایگەیاند “کەسێکی بە رەگەز میسری کە لە نووسینگەی راگەیاندنی راوێژکاری ئەڵمانیا کار دەکات، سیخوڕیی بۆ بەرژەوەندی قاهیرە کردووە”.
ئەو کارمەندە میسرییە ناوی ئەمین ک-یە و لە ساڵی 1999ەوە زانیاری بەشێوەیەکی نهێنی بۆ میسر گواستووەتەوە و لە مانگی تەمموزی رابردووەوە پۆلیس دۆسیەیەکی بۆ ئەو بابەتە کردووەتەوە.
ئەو کارمەندەی ئەنگێلا مێرکڵ لە ساڵی 2010ەوە بەچڕیی دەستی داوەتە سیخوڕی و هەموو کار و چالاکی و سەردانەکانی مێرکڵ-ی بۆ دەزگای هەواڵگری میسر گواستووەتەوە.
بە پێی راپۆرتێکی دەزگای هەواڵگری ئەڵمانیا، ئەو سیخوڕە کاری بۆ کۆکردنەوەی زانیاریش کردووە لەسەر نەیارانی عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر بەتایبەت ئەندامانی گروپی ئیخوان موسلمین کە لە ئەڵمانیا نیشتەجین و لە ساڵی 2013ەوە رێکخراوەکەیان لە میسر یاساغ کراوە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
13 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
13 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش


