هورمز: دوو كه‌شتى ئێرانى یهكتریيان بۆمباران كرد و ده‌یان كوژراو و بریندار هه‌یه

كهشتیهكى جه‌نگى | فۆتۆ: PH1 Terry Cosgrove/USN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له گه‌رووى هورمز دوو كه‌شتى ئێرانى به‌هه‌ڵه یه‌كترییان بۆردومان كرد، به‌پێى زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كانیش، “10 پاسدار كوژراون”.
به‌پێى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ، “رووداوه‌كه له‌كاتێكدا روویداوه كه دوو كه‌شتى سه‌ربازى ئێرانى له گه‌رووى هورمز به‌هه‌ڵه ده‌ستیانكردووه به بۆمبارانكردنى یه‌كترى له‌كاتى راهێنان دا، به‌هۆیه‌وه 10 پاسدار كوژراون و 40 پاسدار برینداربوون و به‌شێكیشیان نادیارن و ونبوون، له‌به‌ر ئه‌وه چاوڕێده‌كرێت ژماره‌ى قوربانیانى رووداوه‌كه هه‌ڵبكشێت”.
ئاژانسى هه‌واڵى جه‌زیره له‌باره‌ى رووداوه‌كه‌وه زانیارییه‌كانى پشتڕاستكردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تى، “یه‌كێك له قوربانیانى رووداوه‌كه ئه‌فسه‌رێكى سه‌ربازيیه كه كوژراوه”.
ئه‌مه یه‌كه‌م جار نیه كه رووداوى له‌م شێوه‌یه رووده‌دات، به‌ڵكو له سه‌روبه‌ندى كوژرانى قاسم سوله‌یمانى، فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قى قودسى سوپاى پاسدارانى ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مریكا-وه، ئه‌و وڵاته به‌هه‌ڵه فڕۆكه‌یه‌كى ئۆكرانى خسته‌خواره‌وه و به‌هۆیه‌وه 176 سه‌رنشینى فڕۆكه‌كه گیانیان له‌ده‌ستدا.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
27 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
27 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


