
دهغڵودانێكى سووتاو | فۆتۆ: Reuters
ژمارەیەک چەکداری نەناسراو ههڵیانكوتایه سەر چەند جوتیارێک لە سنووری قەزای خانەقین کە سەرقاڵی دروێنەی گەنم و جۆ بوون، دەڕاسەیەک و دوو تراکتۆریان سووتاند و دوو جوتیاریشیان رفاند.
بهپێى زانیارییهكانى (SNN)، رووداوەکە کاتژمێر 10:00ی شەوی یەکشەممە لە گوندی مێخاسی کاکەی نشین روویداوه کە تێیدا موختار و جووتیارێکی دیکەی گوندەکە رفێندراون.
هەژار سدیق، دانیشتووی گوندی مێخاس بە (SNN)ی وت: “سەرەتا ژمارەیەک چەکداری نەناسراو چوونەتە سەر دەغڵودانی گوندی مێخاس و دەڕاسە و تراکتۆرێکی جوتیارەکانیان سوتاندووە و ئاگریان لە دەغڵودانەکان بەرداوە”.
وتیشی: “تراکتۆرێکی دیکە بۆ بەهاناوەچوونیان چووەتە نزیک زەوییه، بەڵام دەستڕێژی گوللـەی لێکراوە و شۆفێرەکە دەربازی بووە و تراکتۆرەکەی ئەویشیان سووتاندووە”.
(SNN) ئهوهشى زانیووه، هێزێکی زۆر لە خانەقین-ەوە بەدەم هاواری خەڵکی گوندەکەوە چوون، بەڵام چەکدارەکان رووبەڕوویان بوونهتهوه بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک شەڕ روویداوه، دواجار چەکدارەکان هەڵاتوون و لەگەڵ خۆشیاندا دوو جوتیاری کوردیان رفاندووه و شۆفێری دەڕاسەکهیان ئازاد كردووه کە لە نەتەوەی عەرەب-ە”.
رفێنراوەکان یەکێکیان ناوى (بورهان حاتەم) موختاری گوندەکەیە و ئەوەى تریش ناوى ( نەبەرد ناسڕ)ه و هەردووکیان کاکەیین.
هاووڵاتیيەکەی گوندی مێخاس لهوبارهیهوه ئەوەشی خستەڕوو: “ئەو زەوییانەی سوتێنراون ماوەیەکە لەلایەن هاووڵاتیەکی کاکەییەوە بەکرێ گیراوە و کێڵاویهتى، ئهو هاووڵاتیيه ساڵی رابردوو لە گوندی زەنقەری قەزای داقوق بەهۆی هەڕەشەکانی داعشەوە بەرەو مێخاس هەڵاتووه”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


