سەعدی پیرە “یەکێتی هیچ لیژنەیەکی لە دواین کۆبونەوەدا پێکنەهێناوە”

سەعدی ئەحمەد
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی رەتی دەکاتەوە هیچ شاندێکیان بچێت بۆ بەغداو رەتیشی دەکاتەوە هیچ لیژنەیەکیان پێکهێنابێت بۆ کشانەوە لە حکومەت.
سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە SNNی راگەیاند: “دواین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی زۆر بە باشی و بەر ئەنجامی باش بەڕێوەچوو و هەڵسەنگاندن بۆ سەرجەم گۆڕانکاریی و پێشهاتەکان کرا”.
سەبارەت چوونی شاندێکی باڵای یەکێتی بۆ بەغدا وتیشی: “لەو قۆناغەدا یەکێتی هیچ شاندێک نانێرێت بۆ بەغداو لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی سەرکردایەتیش هیچ بڕیارێکی لەو جۆرە نەدراوە”.
پیرە ئاماژەی بەوەشکرد: “هیچ لیژنەیەکیان پێکنەهێناوە بۆ ئەو بابەتانەی باس دەکرێن و یەکێتی تا ئێستا باسی لە کشانەوە لە حکومەت نەکردووە، بەڵکو یەکێتی لە خەمی باشتر کردنی ئەم دۆخەدایە کە بەسەر هاڵاتیاندا هاتووەو دەبێت پلانی باشترکردنمان هەبێت، چونکە یەکێتی لایەنێکی سەرەکی پێکهاتەی کابینەی نۆیەمە”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


