
کوژرانی هاووڵاتی
SNN، سیروان حەسەن
دوای ئەوەی شەوی رابردوو لەسنوری خانەقین داعش دوو هاووڵاتی کوردی ڕفاند بەیانی ئەمڕۆ تەرمەکانیان دۆزرانەوە کە چەند گولەیەک لەسەریان دراوە.
سەرچاوەیەک لەپۆلیسی خانەقین بە SNNی راگەیاند؛ بەیانی ئەمڕۆ لەنزیک گوندی مێخاس لەخانەقین تەرمی ئەو دوو هاووڵاتیە دۆزرانەوە کەشەوی رابردوو لەلایەن چەکدارانی داعشەوە رفێندران.
وتیشی، “چەکدارەکان چەند گولەیەکیان لەسەری دوو هاووڵاتیە کوردەکە داوە”.
شەوی ڕابردوو لە گوندی مێخاسی نزیک خانەقین دوو هاووڵاتی کورد لەکاتێکدا خەریکی دروێنە بوون، لەلایەن چەکدارانی داعشەوە رفێندران، دواتر تراکتۆرو دەڕاسەیەک بەرهەمێکی زۆری جوتیارانیان وسوتاندو هەڵهاتن.
کوژراوەکان یەکێکیان ئەنجوومەنی گوندی مێخاسە و ناوی “بورهان حاتەم”ەو ئەوی دیکەشیان گەنجێکە و ناوی “نەبەز ناسر”ە.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14 hours لهمهوپێش -
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14 hours لهمهوپێش -
14 hours لهمهوپێش



