
كۆنگرهى رۆژنامهوانى رێكخراوەكانی ناو فیدراسیۆنی خوێندكار و قوتابیان | فۆتۆ: SNN
SNN – بڕیار محەمەد
بەشێكی زۆری رێكخراوەكانی ناو فیدراسیۆنی خوێندكار و قوتابیان لە سێ داواكاریدا هەڵوێستی خۆیان لەسەر قەیرانەكانی پرۆسەی خوێندن و خراپی گوزەرانی مامۆستایان ئاراستەی حكومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەن.
هیوا ڕەفعەت، بە نوێنەرایەتی رێكخراوەكان لە كۆنگرەیەكەی رۆژنامەنووسیدا سێ داواكارییه سهرهكییهكهیانى خستهڕوو و رایگەیاند: “داوا لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان و سەرۆكایەتی زانكۆ و پەیمانگاكانی كوردستان دەكەین، هەرچی زووە بەشە ناوخۆییەكان بكرێنەوە بە لەبەرچاوگرتنی رێكارە تەندروستییەكان، هەروەها پێویستە حكومەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی هەماهەنگ بن بۆ دابینكردنی دەرماڵەی قوتابیان و خوێندكاران، داواكارین ئەو قوتابی و خوێندكارانەی كە لە پرۆسەی زانكۆلایندا ناویان نەهاتووەتەوە و فۆڕمی سكاڵایان بۆ كارا نەبووە، بەزووترین كات لە بەشی دڵخوازی خۆیان ناویان تۆمار بكرێت”.
وتیشی : “پرۆسەی خوێندن لە ناوەندەكانی خوێندندا كراوەتە قەیرانێك، سەرجەم كارەكتەرە سەرەكەییەكانی ناو خوێندن مامۆستایان و خوێندكارانن لەوپەڕی گوزەرانی خراپن”.
رێكخراوە بهشدارهكانى كۆنگره رۆژنامهوانییهكه پێكهاتبوون: لە رێكخراوی قوتابیانی كوردستان، یەكێتی گشتی قوتابیانی كوردستان، پەیوەندی ئیسلامی خوێندكاران و لاوانی كوردستان، ئۆفیسی گەنجان و خوێندكارانی نەوەی نوێ، رێكخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی كوردستان.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
9 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
9 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
14 hours لهمهوپێش


