
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
پۆستى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان ئه‌مڕۆ به فه‌رمى راده‌ستى هونه‌ر مه‌حمود به‌ڕێوه‌به‌رى پێشووى دارستان و پاوانى گه‌رمیان كرا كه ئه‌و پۆسته پشكى یه‌كێتییه و ماوه‌یه‌كه به وه‌كاله‌ت به‌رێوه‌ده‌برێت، به‌ڕێوه‌به‌رى نوێ ده‌ڵێت: ئامانجیان پڕۆژه‌ى هه‌مه چه‌شنه نه‌ك ته‌نها نیشته‌جێ بوون.
له رێوڕه‌سمێكدا به ئاماده‌بوونى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، ئه‌مڕۆ له لایه‌ن ئیداره‌ى گه‌رمیان “هونه‌ر مه‌حمود” وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌رى وهربههێنانى گه‌رمیان ده‌ستنیشانكرا كه پێشتر ناوبراو به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى دارستان و پاوانى گه‌رمیان بووه.
له باره‌ى ئه‌و پۆسته‌وه جه‌لال نورى سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى گه‌رمیان رایگه‌یاند: وەبەرهێنان یەكێكە لە بەڕێوەبەرایەتییە گرنگەكان كە رۆڵی گەورەی هەیە لە گەشەكردن و بوژانەوەی شارەكان، هیوادارین به‌ڕێوه‌به‌رى نوێ زۆرترین وەبەرهێنەر بهێنێتە گەرمیان.
وتیشى “داواكارین بەلەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی گشتی و یاسا بەركاركان زۆرترین پرۆژە ئەنجامبدەن و سنوورەكەمان گەشەكردن و بوژانەوەی زیاتر بەخۆوە ببینێت، ئومێدیشى خواست به‌رێوه‌به‌رى نوێى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان لە كارەكهى سەركەوتوو بێت و بە هەوڵ و كاركردنیان خزمەتی باش بكەن”.
هونه‌ر مه‌حمود به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى وهربههێنانى گه‌رمیان به SNNى راگه‌یاند: ئه‌م پۆسته نوێیه ئه‌ركێكى گه‌وره‌یه و هه‌موو هه‌وڵێك خۆى ده‌دات بۆ چاره‌سه‌ركردنى گرفته‌كانیان له رووى كه‌مى فه‌رمانبه‌ر و دامه‌رزاندنى به‌شى یاسا كه گرنگترین به‌شى بهڕێوهبهرایهتییهكهیهتى. هه‌روه‌ها ئه‌و گرفتانه‌ى په‌یوه‌ندیان به پڕۆژه‌كانه‌وه هه‌یه به تایبه‌تى پڕۆژه‌كانى نیشته‌جێ بوون كه هه‌ندێكیان دواى ته‌وابوونیان و تێپه‌ربوونى چه‌ندین ساڵ هێشتا وه‌رنه‌گیراونه‌ته‌وه.
وتیشى “هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌و هه‌ڵه‌و گرفتانه‌ى پێشووتر هه‌بوون له پڕۆژه‌كانى ئاینده‌دا دووباره نه‌كرێنه‌وه، هاوكات ئامانجیان جگه له پرۆژه‌ى نیشته‌جێبوون هێنانى پرۆژه‌ى هه‌مه چه‌شنه له بواره‌كانى گه‌شتوگوزار، پیشه‌سازى كشتوكاڵ و لایه‌نى تر بۆ زیاتر بووژانهوى گه‌رمیان”.
پێشتر له سنوورى گه‌رمیان نیگه‌رانى و گازنده‌ى زۆر له‌سه‌ر پرۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنان هه‌بووه به تایبه‌تى پرۆژه‌كانى نیشته‌جێبوون و عه‌لوه‌ى كه‌لار.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش


