3 ههزار و 249 خوێندكارى دیكە لە زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێم وەرگیران

وەزارەتی خوێندنی باڵا
SNN – بڕیار محەمەد
وتهبێژى وهزارهتى خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایدهگهیهنێت: لە ئەنجامی پێشكەشكردنی سكاڵا 3 ههزار و 249 خوێندكاری دیكە لە زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان وەرگیراون، دهشڵێت: “كۆی وەرگیراوانی ئەمساڵی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان گەیشتۆتە زیاتر لە 52 ههزار و 800 خوێندكار”.
عەباس ئەكرهم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە SNNی راگەیاند: “5 ههزار و 130 خوێندكار هاتوونەتە ناو سیستمی سكاڵا، لەو ژمارەیەش 3 ههزار و 249 خوێندكاری دیكە لە زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان وەرگیراون، بەم شێوەیەش كۆی وەرگیراوانی ئەمساڵی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان گەیشتۆتە زیاتر لە 52 ههزار و 800 خوێندكار”.
وتیشی: “هەروەك لەگەڵ وەرگیراوانی ئەمساڵی زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر، لەپێناو رەخساندنی زۆرترین دەرفەت بۆ دەرچوان، ئەمساڵ زۆرترین پلانی وەرگرتنمان بۆ دەرچوان دابینكرد بەشێوەیەك سەرجەم دەرچوان لە زانكۆ و پەیمانگەكان وەربگیرێن”.
وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەشكرد: “هەمووكات تەئكیدی لە رێككارەكانی وەرگرتنی خوێندكاران و راییكردنی كاروباری خوێندكاران لە زانكۆ و پەیمانگەكان و پێشوازی كردن لێیان و جێبەجێ كردنی رێكارەكانی وەرگرتن لە چوارچێوەی جێبەجێ كردنی رێنماییەكانی تەندروستی بۆ خۆپارێزی كراوهتهوه”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش


