
فرسەت سۆفی
SNN- هەولێر
دوای ئەوەی ئەمڕۆ فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە كۆچی دوایی كرد، بۆ دروست نەبوونی بۆشایی ئیداری لەگەڵ نەخۆشكەوتنی هێمن قادر جێگری پارێزگاری هەولێر شوێنی ناوبراوی پڕكردۆتەوە لە داهاتووشدا هەر ئەو دەبێت و تا دیاری كردنی پارێزگاری نوێ كارەكان رایدەكات.
بەپێی زانیارییەکانی SNN: تا ئەو كاتەی پارێزگارێكی نوێ بۆ شاری هەولێر دیاری دەكرێت هێمن قادر كە پێشووتر جێگری پارێزگاری هەولێر بوو لە ئێستادا وەكو پارێزگار مامەڵ دەكات، ئەگەری زۆریش هەیە بە شێوەیەكەی فەرمی هێمن قادر ببێتە پارێزگاری هەولێر و مەسعود كاراشیش ببێتە جێگری یەكەم كە ئێستا جێگری پارێزگار بووە بۆ كاروباری خزمەتگوزاری.
رۆژی 19 مانگی رابردوو هەڤاڵ عەبدولعەزیز بەڕێوەبەری نووسینگەی پارێزگاری هەولێر رایگەیاند: دوای ئەنجامدانی پشكنین بۆ فرسەت سۆفی، پارێزگاری ھەولێر دەركەوت كە دەرەنجامەكەی پۆزەتیڤە و تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە، دواتر بە هۆی تێكچوونی باودۆخی تەندروستی رەوانەی وڵاتانی توركیا كراو بەیانی ئەمڕۆش لە ئەنقەری پایتەختی توركیا كۆچی دوایی كردو بەیانیش تەرمەكەی دەگاتەوە هەولێر و لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد بە خاك دەسپێردرێت.
فرسەت سۆفی لە ساڵی 1978 لە قەزای چۆمان لەدایكبووە، دكتۆرای لە یاسای گشتی هەیە، مامۆستای زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر بووە، ئەندامی خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان بووە، ئەندامی دەستەی راوێژكاریی یاسایی لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بووە، هەروەها ئەندامی لیژنەی نووسینەوەی دەستووری هەرێمی كوردستان بووە، ئەندامی لیژنەی باڵای چاكسازی بووە، سەرۆكی لیژنەی كاتیی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان بووە، مانگی 9ی ساڵی رابردوو بووە پارێزگاری هەولێر.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


