“به‌غدا و هه‌ولێر قوتى هاووڵاتییانیان خستووه‌ته نێو یارییه‌كى مه‌ترسیداره‌وه”

شوێنێكى گشتى له شارى سلێمانى و دراوى 10 هه‌زار دینارى عێراقى | فۆتۆ: SNN
SNN – بڕیار محەمەد
چاودێرێكی سیاسی لە شاری هەولێر رایدەگەیه‌نێت: به‌غدا و هه‌ولێر قوتى هاووڵاتییانیان خستووه‌ته نێو یارییه‌كى مه‌ترسیداره‌وه، ده‌شڵێت: “هیچ كامیان ژیانى هاووڵاتییان له‌به‌رچاو ناگرن”.
له‌دواى تێپه‌ڕاندنى یاساى كورتهێنانى دارایی كه به یاساى قه‌رز ناسراوه له په‌رله‌مانى عێراق لێدوانى دژبه‌یه‌ك كه‌وتووه‌ته نێوان به‌رپرسانى هه‌ولێر و به‌غدا، هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئاستى په‌رله‌مان و حكومه‌ت و میدیا لێدوانى تووند به‌رامبه‌ر یه‌كترى ده‌ده‌ن، هه‌رێم به‌غدا به بڕینى قوتى هاووڵاتییان تۆمه‌تبار ده‌كات و به‌غداش هه‌رێم به راده‌ستنه‌كردنى پاره‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وت و داهاته نانه‌وتییه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كات، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ى وهفدى هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم توانى رێككه‌وتنێك بكات بۆ ناردنى 320 ملیار دینار بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بۆ ماوه‌ى سێ مانگ كه تاڕاده‌یه‌ك په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ردوولاى جێگیر كرد به‌شێوه‌یه‌كى كاتى.
هیوا سەید سەلیم، چاودێری سیاسی لە شاری هەولێر له‌باره‌ى ئه‌و دۆخه‌ى كه له ئێستادا دروستبووه به SNNى راگه‌یاند: “هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق ژیان و قوتی هاووڵاتییانیان خستووه‌تە نێو یارییەكی مەترسیدار، هەر رۆژەو لایەنێك بە ئارەزووی خۆیان یاری پێدەكەن، هیچكامیشیان دۆخی خراپی هاووڵاتییان لەبەر چاو ناگرن، ئەوەی لەم یارییە سیاسیيەش زەرمەند دەبێت تەنیا هاووڵاتییانن”.
وتیشی: “لە كاتی پەسندكردنی یاسای قەرز بینمان بەهۆی بێمتمانەیی حكومەتی عێراق بە حكومەتی هەرێمی كوردستان چی روویدا، لەمه‌شدا وه‌ك زۆربه‌ى بابه‌ت و كێشه‌كانى تر تەنیا و تەنیا خەڵكی هەژار و بەش مەینەتی كوردستان زەرمەند بوون”.
ئه‌و چاودێره سیاسییه ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “ئێستا دۆخه‌كه وایلێهاتووه، نە حكومەتی عێراق ئامادەیە لەپێناو چارەسەركردنی كێشەكانی رێكبكەوێت، نە حكومەتی هەرێمیش پابەند دەبێت بە مەرجەكانی حكومەتی عێراق، لە هەمان كاتیش‌دا حكومەتی هەرێم نەهاتووە بە شێوەیەكی شەفافانە داهاتەكانی خۆی بۆ خەڵكی روونبكاتەوە بۆ ئەوەی كاتێك تووشی كێشیەك دەبێت نەكەوێتە بارودۆخێكی ئاوا كە ئێستا تووشی بووە، نابێت ئه‌وه‌شمان له‌بیر بچێت، حكومەتی عێراق ئەوەندە لە خەمی خەڵكی هەرێمی كوردستاندا نییە لە ماوەی رابردووش‌دا بینمانە چۆن و بەچ شێوەیەك دژایەتی كوردیان كرد”.
لە كۆتایی ساڵی 2013وە تاوەكو ئێستا كێشە و ناكۆییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر: ناردنی مووچە، ره‌وانه‌كردنى شایستە داراییەكانی هەرێم، راده‌ستكردنى نه‌وت لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانه‌وه بەردەوامی هەیە، كابینە لەدوای كابینەش كێشەكان ئاڵۆزتر و پشكەكانی كورد كەمتر دەبێته‌وه، له ئێستادا ماوەی سێ مانگە حكومەتی عێراق وەكو نیاز پاكی و بەپێی رێككەوتنێك بڕی 320 ملیار دەنێرێت بۆ هه‌رێم.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


