چەند هۆکارێک وا دەکات کە بەمنزیکانە ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ منداڵ بەکارنەیەت

SNN
سەرەڕای ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی کە کۆمپانیای فایزەر و مۆدێرنا لە دروستکردنی ڤاکسین بەدەستیان هێنا کە بە رێژەی %95 کاریگەری لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە، بەڵام توێژەران ئاماژە بەوە دەکەن کە جارێ هێشتا زووە ئەو ڤاکسینە بۆ منداڵ بەکاربهێرێت.
سایتی (کلیفلاند کلینیک) لە زاری توێژەرێکەوە ئاماژە بەوە دەکات، ئەم ڤاکسینە تەنیا لەسەر کەسانی گەنج و بەتەمەن تاقی کراوەتەوە و هیچ ئەزموونێک یاخود تاقیکردنەوەیەک لەسەر منداڵ نەکراوە، چونکە سیستمی بەرگری منداڵ بەردەوام لە نوێبوونەوەیەدایەو سیستمێکی بەرگری ئاڵۆزی هەیە بۆیە لەکاتی ئێستادا زووە بڕیار لەسەر ئەوە بدەین کە ڤاکسینەکە بۆ منداڵ بەکاربهێنین.
ئەو توێژەرە ئاماژە بەوە دەکات، کە سیستمی بەرگری منداڵ بەهێزەو خێرا گۆرانکاری بەسەردا دێت، بۆیە ئەو ڤاکسینە رەنگە هیچ کاریگەرییەکی لەسەر منداڵ نەبێت چونکە سیستمی بەرگری منداڵ خێرا گۆڕانکاری بەسەردا دێت، لەگەڵ ئەوەشدا نازانرێت کە ئەم ڤاکسینە چ کاریگەرییەکی لاوەکی لەسەر جەستەی منداڵ دەبێت، بۆیە جارێ زووە کە ئەو ڤاکسینە بۆ منداڵ بەکاربێت، لەگەڵ ئەوەشدا کۆرۆنا هاورێیەتییەکی باشی لەگەڵ منداڵدا هەیەو کەیسەکانی مردنی منداڵ بە کۆرۆنا لە جیهاندا زۆر دەگمەنە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20 hours لهمهوپێش



