شەپۆلێکی بەفر و باران لە دوو ڕۆژی داهاتوودا هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

SNN- بڕیار محەمەد
وتەبێژی کەشناسى هەرێم رایدەگەیەنێت: سبەینێ هەینی لەبەشێک لە ناوچەکانى هەرێم باران بارین دەست پێدەکات و لە لوتکەى شاخە سنوورییەکانیش بەفر دەبارێت.
بژار ئەکرەم وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێمی کوردستان بە SNNی ڕاگەیاند سبەینێ هەینى لەگەڵ درێژبوونەوەى کاریگەرى یەکگرتنى هەردوو نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى ناوەڕاست و دەریاى سوور، ئاسمانى بەشێک لە ناوچەکانى هەرێم دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و هەورى تەواو، لەگەڵ دەستپێکردنى باران بارین لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆ لە ناوچە شاخاوییەکان و دواتر ئاست و رێژەى باران بارین لەشەودا زیاد دەکات و باران لە زۆربەى ناوچەکان دەبارێت و لەسەر لوتکەى شاخە بەرزە سنوورییەکان بەفربارین دەبێت و پلەکانى گەرما کەمێک روو لە نزمبوونەوە دەکەن.
وتیشی “کاریگەرى ئەم شەپۆلى باران و بەفرە تا ئێوارەی ڕۆژى شەممە بەردەوام دەبێت”.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16 hours لهمهوپێش -
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16 hours لهمهوپێش -
16 hours لهمهوپێش



