وێنه: پاڵه‌وانێتیی تۆپی سه‌رمێزی كچان و كوڕانی پارێزگای سلێمانی ده‌ستیپێكرد

دیمەنێک لە پاڵەوانێتیەکە
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
له‌شاری سلێمانی پاڵه‌وانێتیی كراوه‌ی تۆپی سه‌رمێزی كچان و كوڕانی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ی ده‌ستیپێكردوو راهێنه‌ر و یاریزانانیش خۆشحاڵن به ئه‌نجامدانی ئه‌م جۆره خول و پاڵه‌وانێتیانه.
به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی لاوانی پارێزگای سلێمانی له درێژه‌ی كار و چالاكیه‌كانیدا پێنجه‌مین چالاكی وه‌رزشی خۆی به پاڵه‌وانێتی تۆپی سه‌رمێزی كراوه‌ی یاریزانانی سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ئه‌نجامدا.
هێڤی ته‌ها سه‌رپه‌رشتیاری تۆپی سه‌رمێزی سه‌ر به به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی لاوانی پارێزگای سلێمانی وتی:” دوای ئاسایی بوونه‌وه‌ی بارودۆخی كوردستان پێمان باشبوو جوڵه‌یه‌ك بخه‌ینه‌وه ناو بوواری وه‌رزش، بۆیه ئێمه‌ش وه‌ك به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی لاوانی پارێزگای سلێمانی هه‌ستاین به ئه‌نجامدانی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه، جگه له‌وه‌ی پێشتر چوار پاڵه‌وانێتی ترمان كردووەته‌وه، له‌به‌رئه‌وه ده‌مانه‌وێت یاریزانان له‌وه زیاتر دانه‌نیشن و ئاستیان دانه‌به‌زێت و بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ئاست به‌رزی خۆیان”.
له پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا 35 یاریزان به‌شدارن كه 11 یاریزانی كچانی ئاشتی و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ركابه‌ری له‌سه‌ر نازناوه‌كه ده‌كه‌ن، له‌لای خۆیانه‌وه راهێنه‌ر و یاریزانانیش خۆشحاڵن به كردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره خول و پاڵه‌وانێتیانه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی توانای جه‌سته‌یی و ئاست به‌رزییان.
شاخه‌وان جه‌مال راهێنه‌ری تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی ئاشتی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو:” خۆشبه‌ختانه ئه‌مساڵ به‌شداری پاڵه‌وانێتی ترمان كرد له‌سه‌ر ئاستی پێشكه‌وتووانی كچانیش له 11 یاریزانی به‌شداربوو نۆ یاریزان له ریزی یانه‌كه‌مان یاری ده‌كات، ئه‌وه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات كه یانه‌كه‌مان هیچ كاتێك پشتمان به یاریزانی ئاماده‌كراو پیشه‌گه‌ر نه‌به‌ستووه، بۆیه ئێستاش به‌رهه‌مه‌كه‌ی ده‌بینین، بۆیه هیوادارم له كوڕان و كچانیشدا نازناوه‌كه به‌رز بكه‌ینه‌وه”.
ماوه‌ی زیاتر له 10ساڵه نازناوی خولی عێراق بۆ ئاستی پێشكه‌وتووانی له شاری سلێمانی ماوه‌ته‌وه، له ئاستی ته‌مه‌نه جیاوازه‌كانیشدا چه‌ندین یاریزانی ئه‌م شاره له ریزی هه‌ڵبژارده جۆراو جۆره‌كانی عێراق ده‌بینرێن.

More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش


