
SNN
رودی جولیانی پارێزەری تایبەتی دۆناڵد ترەمپ وتی: ئەگەر ساختەکاری نەبووایە هەرگیز ترەمپ لە هەڵبژاردنەکەدا شکستی نەدەهێنا.
رودی جولیانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا کە تیمە تایبەتەکەی ترەمپ رێکیانخستبوو، رایگەیاند: “لە شارە گەورەکاندا کە دیموکراتەکان وەک سەرکەوتووی هەڵبژاردنەکە راگەیەندراون، ساختەکاری زۆر لە هەڵبژاردنەکەدا کراوە، ئەگەر ساختەکاری نەبووایە مەحاڵبوو ترەمپ فیلەدەڵفیا لەدەستبدات”.
جولیانی دووپاتیکردەوە کە رێگە بە چاودێرانی کۆماری نەدراوە بچنەناو هەندێک بنکەی دەنگدانەوە.
لە ئێستادا تیمەکەی ترەمپ، تانە لە ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا دەکەن و ئەنجامەکەش رەتدەکەنەوە.
ئەمەش دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا جۆو بایدن کاندیدی دیموکراتەکان وەک براوەی هەڵبژاردنەکە دیاریکرا.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



