چاڤی: دی یۆنگ ده‌توانێت سه‌رده‌می داهاتووی به‌رشەلۆنه دیاری بكات

دی یۆنگ
SNN Sport
چاڤی هێرناندێز راهێنه‌ری یانه‌ی سه‌دی قه‌ته‌ری ستایشی ئه‌ستێره‌ی به‌رشەلۆنه یاریزانی هۆڵه‌ندی ( فرانكی دی یۆنگ)ی كرد وایداناوە كه ناكرێت به‌راورد بكرێت به‌و یان به‌هاوڕێی كاروانی وه‌رزشی له به‌رشەلۆنه ئەندریاس ئینێستا.
چاڤی له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی ( ماركا)ی ئیسپانی وتی:” وای ئه‌ژمار ده‌كه‌م كه فرانكی دی یۆنگ یاریزانێكه توانای هه‌یه له سه‌ر دیاریكردنی سه‌رده‌می داهاتووی به‌رشەلۆنه،من دڵنیام له‌وه‌ی ده‌بێته یه‌كێك له باشترین یاریزانه‌كان له مۆندیالی 2022″.
هه‌روه‌ها وتی:” من دڵنیام له‌وه‌ی كه به یاریكردن بۆ هۆڵه‌ندا ده‌بێته یه‌كێك له باشترین یاریزانه‌كان له مۆندیالی 2022،دڵخۆشبووم كه واژووی بۆ به‌رشەلۆنه كردوو پیرۆزباییم لێ‌كرد، به‌لای منه‌وه یاریزانێكی ئاسایی نیه،ئه‌و سڵ له وه‌رگرتنی تۆپ ناكات له‌و ناوچانه‌ی سووڕانه‌وه تیایدا قورسه , ئه‌و زۆر باشه “.
له سه‌ر به‌راوردكردنی دی یۆنگ به ئینێستا وتی:” دی یۆنگ ئه‌و په‌یوه‌ندی به ئینێستا یان بۆسكێتس یان بهمن بابه‌ته‌كه به‌ته‌واوه‌تی جیاوازه”.
له كۆتاییدا چاڤی وتی:” باشترین یاریزانه‌كانی جیهان یاری بۆ به‌رشەلۆنه ده‌كه‌ن و تۆ پێویستت به كاته بۆ خۆگوجاندن و خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ رۆشبیرییهكی نوێ، كاره‌كه قورس بوو سه‌باره‌ت به من و ئینێستا كاتێک منداڵ بووین، قورسه جیاوازی درووست بكه‌یت له یانه‌یه‌كی گه‌وره كاتێك گه‌نجیت”.
More News
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
12 mins لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
36 mins لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
22 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
12 mins لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
36 mins لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
22 hours لهمهوپێش



