
SNN-عەلی حەمە سەعید
بە مەبەستی گفتوگۆكردن لەبارەی ڕێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا و دۆزینەوەی چارەسەرێك بۆ قەیرانی دارایی و هاوكات باسكردنی پرسی لامەركەزی، بڕیارە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان كۆببنەوە، وتەبێژی بزوتنەوەی گۆرانیش دەڵێت: “ئەو كۆبوونەوەیە بە پێویست دەزانین”.
عەدنان عوسمان، وتەبێژی فەرمی بزوتنەوەی گۆڕان بەSNNی ڕاگەیاند: ئێمە وەك بزوتنەوەی گۆِران ئەنجامدانی كۆبوونەوەی سێ قۆڵی بە پێویست دەزانین بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێكی گونجاو بۆ ئەم دۆخە و گۆڕینەوەی بیروبۆچونەكانمان لەگەڵ بەرپرسانی پارتی و یەكێتی، هەر لەو سۆنگەیەشەوە پێشتریش داوای كۆبوونەوەی لەو شێوەیەمان كردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە وەك بزوتنەوەی گۆڕان دەمانەوێت لە كۆبوونەوەكەدا باس لە بابەتی ڕێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا و كۆتایی هێنان بەپرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بهێندرێت و هەروەها دۆزینەوەی چارەسەرێكی گونجاویش بۆ دۆخی دارایی هاووڵاتیان و گفتوگۆكردن لەسەر بابەتی لامەركەزیش بە گرنگ دەزانین لەنێوان ئەو سێ لایەنەماندا گفتوگۆی لەسەر بكەین.
بە گوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN شانبەشانی بزوتنەوەی گۆڕان هەردوو لایەنی یەكێتی و پارتی ئامادەییان دەربڕیوە بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەی سێ قۆڵی بەو پێیەی كە ئەو سێ لایەنە پێكهێنەری سەرەكی كابینەی نۆی حكومەتی هەرێمی كوردستانن، بە گەڕانەوەی سەرۆكی حكومەتیش لە وڵاتانی ئەوروپا كات و شوێنی كۆبوونەوەكە دیاری دەكرێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
24 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


