“لهماوهى 10 مانگدا 54 پیاو له ههرێم خۆیان كوشتووه و 519 پیاو تووندوتیژیيان بهرامبهر كراوه”

پیاوێك كه تووندوتیژى بهرامبهر كراوه | فۆتۆ: MUNDO
SNN -عەلی حەمە سەعید
بەپێى ئامارەكانی رێكخراوی یەكێتی پیاوانی كوردستان لە ماوەی 10 مانگی رابردووی ئەمساڵدا 54 پیاو لە هەرێمی كوردستان خۆیان كوشتووە و پێنج پیاویش لەلایەن ژنەكانییانهوه بەهاوكاری كەسانی دیكە كوژراون.
ئهمڕۆ ههینى بورهان عەلی، سكرتێری یەكێتی پیاوانی كوردستان بە SNNی راگەیاند: “بەگوێرەی ئەو بهدواداچوون و ئامارانەی كە لەلایەن نووسینگەكانمان لە شار و شارۆچكەكانی هەرێم بۆمان نێردراوەتەوە لە ماوەی 10 مانگی رابردووی ئەمساڵدا 54 پیاو خۆیان كوشتووە كە ئەوەش رێژەیەكی زۆرە بە بەراورد بە ساڵی رابردوو، پار لەم كاتەدا 47 حاڵەتی خۆكوشتن تۆماركراون”.
وتیشى: “لە ماوەی 10 مانگی رابردووی ئەمساڵدا، 519 سكاڵاى تووندوتیژی بەرامبەر بە پیاوان لە هەرێمی كوردستان تۆماركراون لەكاتێكدا ساڵی رابردوو لەم كاتەدا 487 حاڵەتمان هەبووه، هەروەها لە 10 مانگی رابردووی ئەمساڵدا پێنج پیاو لەلایەن ژنەكانیانهوه بە هاوكاری كەسانی دیكە كوژراون، ئەمە سەرەڕای ئەو حاڵەتانەی كە ناگاتە دەست رێكخراوەكەمان و تۆمارناكرێن”.
سكرتێری یەكێتی پیاوانى كوردستان ئاماژەی بەوەشكرد: “هۆكاری زۆربوونی خۆكوشتن و زۆربوونی تۆماركردنی سكاڵاكان بۆ چەند هۆكارێك دەگەڕێتەوە، سەرەكیترینیان بەردەوامی قەیرانی دارایی و لێكتێنەگەیشتنی خێزانەكانه، هەروەها سەروەرنەبوونی یاسایە لە دادگاكاندا و ئەو ئەركە زۆرەی كەتووەتە سەرشانی پیاوان لە دابینكردنی بژێوی ژیانی رۆژانەی خێزانەكان”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20 hours لهمهوپێش



