
كه‌لوپه‌لى به‌جێماوى ئه‌و چه‌كدارانه‌ى داعش كه له ئۆپراسیۆنى هێزه عێراقییه‌كاندا كوژراون له كه‌ركوك | فۆتۆ: SNN
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
له سنوورى كه‌ركوك له ئۆ‌پراسیۆنێكى هێزه ئه‌منییه‌كاندا به هاوكارى فڕۆكه‌ى جه‌نگى هاوپه‌یمانان 16 چه‌كدارى داعش كوژران، بڕێكى زۆر پاره و كه‌ره‌سته و چه‌ك و پێداویستیش ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN كه له هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستیكه‌وتوون، “له ئۆ‌پراسیۆنێكى هێزه‌كانى دژه تیرۆری عێراقی له‌سه‌ر رێگاى كه‌ركوك بۆ تكریت، به دیاریكراوى له ناوچه‌ى دۆڵى خه‌ناجر و زه‌غیتون 16 چه‌كدارى داعش كوژراون”.
ئۆپراسیۆنه‌كه به هاوكارى فڕۆكه‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان بووه و له دوێنێوه تاوه‌كو ئه‌مڕۆ هه‌ینى چه‌ندینجار مۆڵگه و پێگه‌كانى چه‌كدارانى داعشیان له‌و ناوچانه بۆردومان كردووه.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، “له‌دواى كوشتنى ئه‌و چه‌كدارانه‌ى داعش ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر بڕێكى زۆر پاره‌ى عێراقى و دۆلارى ئه‌مه‌ریكى، هاوكات چه‌ك و پێداویستى چه‌كداره‌كان كه‌وتووه‌ته ده‌ستى هێزه عێراقییه‌كان”.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له بۆردومانێكى فڕۆكه جه‌نگیيه‌كانى هاوپه‌یمانان له نێوان خانه‌قین بۆ جه‌له‌ولا حه‌وت چه‌كدارى داعش كوژران.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



