وێنه:پاڵه‌وانێتیى تێنسی سه‌رزه‌وى سلێمانى كۆتاىی هات و كاوه شه‌وكه‌ت و ره‌نجه ره‌فیق بوونه پاڵه‌وان

براوەکانی پاڵەوانێتیەکە
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
ركابه‌رییه‌كانى پاڵه‌وانێتیى كراوه‌ى تێنسی سه‌رزه‌وى جووت لە سلێمانی كۆتاىی هات و هه‌ریه‌ك له كاوه شه‌وكه‌ت و ره‌نج ره‌فیق بوونه پاڵه‌وان.
یه‌كێتیی تێنسی سه‌رزه‌وى سلێمانى له دوا چالاكی خۆیدا كۆتایی هێنا به پاڵه‌وانێتی كراوه‌ى تێنسی سه‌رزه‌وى بۆ هه‌شت تیپ و 16 یاریزان كه یارییه‌كان بهشێوزاى دوو دۆڕاندن به‌ڕێوه‌ده‌چوون.
كاوه شه‌وكه‌وت یاریزانى تێنسی سه‌رزه‌وى ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو:” كردنه‌وه‌ى هه‌ر خول و پاڵه‌وانێتییه‌ك بۆ یاریزانان كارێكى زۆر گرنگه، له‌به‌رئه‌وه‌ى یاریزان چه‌ند مه‌شق و راهێنان بكات، ئه‌گه‌ر خولێك نه‌بێت تواناكانى تێدا ده‌ربخات هیچ سوودێكی بۆ یاریزانه‌كه نیه و پێش ناكه‌وێت ته‌نانه‌ت وای لێده‌كات واز له یاریه‌كه‌ش بێنێت”.
وتیشی:” هۆكارێكی تر‌ى گرنگى ئه‌م جۆره خولانه بۆ ئه‌وه‌یە كه یاریزان زیاتر حه‌زى بۆ یاریه‌كه ده‌بێت گه‌ڕانه‌وه‌ى یاریزانان بۆ یاریه‌كه به‌تایبه‌تی یاریزانه به‌ته‌مه‌نه‌كان، چونكه هه‌ست پاڵه‌وانێتییان بۆ ده‌كرێته‌وه ئه‌وانیش به‌ئامانج و پلانی تازه‌وه ده‌ست ده‌كه‌نه‌وه به یاریه‌كه”.
له یارى كۆتایى پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا هه‌ردوو یاریزان كاوه شه‌وكه‌وت و ره‌نج ره‌فیق رووبه‌ڕووی هه‌ریه‌ك له ئه‌یاد ئیبراهیم و باوان تاڵیب بوونه‌وه، دوای یارییه‌كى ئاست به‌رزو بێركابهرى به تایبه‌ت له كۆمه‌ڵه‌ى دووه‌م ،كاوه شه‌وكه‌وت و ره‌نج ره‌فیق توانییان یاریه‌كه به دوو كۆمه‌ڵه‌ى بێ به‌رامبه‌ر به سوودى خۆیان كۆتاىی پێ‌بێنن، خاڵى كۆمه‌ڵه‌كان (6-4) (6-0).
ئه‌یاد ئیبراهیم یه‌كێك له یاریزانانى تێنسی سه‌رزه‌وى سلێمانى ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو:” خۆتان ده‌زانن ئه‌م یارییه بۆ شارى سلێمانى تازه‌یه و له پاڵه‌وانێتییه‌كانى كوردستان و عێراقیش به‌شێوازى تیپ ئه‌نجام ده‌درێت، ئێمه‌ش پێمان باشه وه‌ك یاریزانان گرنگى به‌م یارییه بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر له‌گه‌ڵ شێوازى یاریه‌كه بگونجێین، به‌داخه‌وه به‌هۆى نه‌بوونى پاڵه‌وانێتى له ماوه‌ى رابردوو به‌ته‌واوى كاریگه‌رى له‌سه‌رمان هه‌بوو له پاڵه‌وانێتیه‌كه”.
یه‌كێتیی تێنسی سه‌رزه‌وى سلێمانى جیاواز له ساڵانى رابردوو به‌شێوه‌یه‌كى چڕ‌و به‌رنامه بۆ داڕێژراو ده‌ستیان به چالاكییه‌كانیان كردووەته‌وه به جۆرێك له ئێستاوه كار‌و چالاكییه‌كانی ساڵى داهاتووشیان كه خۆى له به‌ڕێوه‌بردنى شه‌ش پاڵه‌وانێتى ده‌بینێته‌وه داناوه.

More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


