“هه‌ولێر پابه‌ندى هیچ رێككه‌وتنێك نییه كه له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌یكات”

لۆگۆى حكومه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی له په‌رله‌مانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: حكومه‌تى هه‌رێم بڕێكى زۆر پاره‌ى حكومه‌تى ناوه‌ندى لایه، ده‌شڵێت: “پابه‌ندى هيچ رێككه‌وتنێك نین كه له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌یكه‌ن”.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى عه‌بدولهادى سه‌عداوى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاندووه: “حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پابه‌ندى هیچ رێككه‌وتنێك نییه كه له‌گه‌ڵ به‌غدا ئه‌نجامیده‌دات و داویه‌تى، به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا داواى دابینكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و دابینكردنى پاره‌ى كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان ده‌كات، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم بڕێكى زۆر پاره‌ى حكومه‌تى ناوه‌ندى لایه”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایی ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو: “حكومه‌تى هه‌رێم رێگه نادات حكومه‌تى ناوه‌ندى كۆنترۆڵى داهاته نه‌وتى و نا نه‌وتییه‌كانى بكات، یاری به راده‌ستكردنى دۆسییه‌ى مووچه‌خۆرانی ده‌كات”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا عه‌بدولهادى سه‌عداوى باسى له ژماره‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم كردووه و ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه: “به‌پێى ئه‌و ئامارانه‌ى كه لاى وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى ناوه‌ندییه، حكومه‌تى هه‌رێم خاوه‌نى 600 هه‌زار مووچه‌خۆره، به‌ڵام له هه‌مانكاتدا هه‌ر خۆیان ده‌ڵێن: زیاتر له یه‌ك ملیۆن مووچه‌خۆرمان هه‌یه”.
له‌دواى تێپه‌ڕاندنى یاساى كورتهێنانى دارایی كه به یاساى قه‌رز ناسراوه له په‌رله‌مانى عێراق لێدوانى دژبه‌یه‌ك كه‌وتووه‌ته نێوان به‌رپرسانى هه‌ولێر و به‌غدا، هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئاستى په‌رله‌مان و حكومه‌ت و میدیا لێدوانى تووند به‌رامبه‌ر یه‌كترى ده‌ده‌ن، هه‌رێم به‌غدا به بڕینى قوتى هاووڵاتییان تۆمه‌تبار ده‌كات و به‌غداش هه‌رێم به راده‌ستنه‌كردنى پاره‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وت و داهاته نانه‌وتییه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كات، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ى وهفدى هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم توانى رێككه‌وتنێك بكات بۆ ناردنى 320 ملیار دینار بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بۆ ماوه‌ى سێ مانگ كه تاڕاده‌یه‌ك په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ردوولاى جێگیر كرد به‌شێوه‌یه‌كى كاتى.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
24 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


