گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ دووشەممە 11/5/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا
SNN Sport
ئەمڕۆ دووشەممە 11/5/2020 ، گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بە کۆمەڵێک مانشێتی نوێوە بەمشێوەیە بوو….
مارکا:
- خافێر تیباسی سەرۆکی رابیتەی لالیگا:” ئەگەر لە 12ی حوزەیران دەستمان بە خولەکە کردەوە ئەوا باش دەبێت و ئەگەری توشبوونیش لە کاتی یارییەکان سفر دەبێت”.
- ” لە کۆی 2500 پشکنین کە ئەنجاممانداوە تەنها 16 تووشبوو هەبووە،پلانمان هەیە هەموو رۆژێک یاری لە لالیگا ئەنجام بدرێت و خولەکە نەوەستێت تا کۆتایی دێت”.
- یانەی نیوکاسڵی ئینگلیزیی خەون بە گواستنەوەی گاریس بەیڵی وێڵزی و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید دەبینێت.

ئاس:
- رابیتەی لالیگا بە یانەکانی راگەیاندووە، ئەو بەروارەی کە خولی ئیسپانیای تێدا دەستپێدەکاتەوە، 12ی حوزەیران دەبێت.
- پاش ئەنجامدانی 2500 پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا تەنها 8 توشبوو بوونی هەیە.
- ئەمڕۆ یانەی ریاڵ مەدرید دوای 2مانگ دوورکەوتنەوە دەست بە راهێنانەکان دەکاتەوە.
- هەروەها مارکۆ ئەسینسیۆ دوای ئەوەی ماوەی 9 مانگ تووشی پێکان بوو، ئەمڕۆ لەگەڵ یانەکەی مەشق و راهێنان دەکاتەوە.

سپۆرت:
- تاوتوێی گواستنەوەی پیانیچ.
- یانەی بەرشەلۆنە رەزامەندی نیشانداوە بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ 4 وەرزی داهاتوو.
- یانەی بەرشەلۆنە و یۆڤانتۆس لە گفتوگۆدان و لەوانەیە تۆدیبۆ و دی چیلۆش گۆڕانکارییان پێبکرێت.
- دابەشبوون لە نێوان هاندەران هەیە بەهۆی گواستنەوەی پیانیچەوە، هەموان حەز بە هاتنی ئەو یاریزانە بۆسنەی یانەی یۆڤانتۆس ناکەن.
- 60 رۆژە یاریگای کامپ نۆ هیچ یارییەکی تێدا ئەنجام نەدراوە، ژمارەی پێوانەیی بە بێ ئەنجامدانی یاری لەو یاریگایە 140 رۆژە.
- یانەی ئینتەرمیلان نرخی ڤیدال بە 15 ملیۆن یۆرۆ دیاری دەکات ئەگەر لە گرێبەستی لاوتارۆ مارتینێز بەکاری بهێنێت.
- دوای 3 مانگ دوورکەوتنەوە، ئەمڕۆ عوسمان دیمبلی بەشداری لە راهێنانەکانی یانەی بەرشەلۆنە دەکاتەوە.
- لەوانەیە 12ی حوزەیران یارییەکانی لالیگا دەستپێبکاتەوە.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- پیانیچ و لاوتارۆ مارتینێز لەسەر رێگاکەدان.
- یانەی بەرشەلۆنە بەڵێ بۆ گواستنەوەی هەردو یاریزان دەکات، گەشبینە بۆ ئەنجامدانی ئەو گرێبەستە.
- یانەی ئینتەرمیلان بە شوێنی هێرشبەرێکی تر دەگەڕێت و یانەکانی بەرشەلۆنە و یۆڤانتۆس نزیکن لە رێککەوتن بۆ گواستنەوەی یاریزانە بۆسنیەکە بۆ یانەی بەرشەلۆنە.
- خافێر تیباسی سەرۆکی رابیتەی لالیگا:
ئەگەر خولی ئیسپانیا دەستپێبکاتەوە، ئەوا ماوەی 35رۆژ لە خولەکە یاری بە بەردەوامی ئەنجام دەدرێت.

More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



