ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە، ئایا فراكسیۆنه كوردییهكان بەشداری كۆبوونەوەكە دەكەن؟

دانیشتنێکی پەرلەمانی عێراق
SNN – عەلی حەمە سەعید
ئەمڕۆ شهممه پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە، ئهندامێكى ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراقیش دهڵێت: فراكسیۆنه كوردییهكان بهشدارى كۆبوونهوهكه دهكهن.
مەریوان نادر، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی لهو بارهیهوه بە SNNی راگەیاند: “ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق دانیشتنی ئاسایی خۆی دەستپێدەكاتەوە، بابەتی پرساندنی وەزیری خوێندنی باڵا یەكێكە لە تەوەرەكانی دانیشتنەكە، هەروەها پارێزگاری بانكی ناوەندی بانگهێشتی دانیشتنەكەی ئەمڕۆی پەرلەمان دەكرێت، لەگەڵ ئەوەشدا هەر ئەمڕۆ بڕیار لەسەر چەند پرۆژەیاسایەك دەدرێت و چەند پرۆژە یاسایەكیش خوێندنەوەیان بۆ دەكرێت”.
له وهڵامى ئهو پرسیارهى كه ئایا فراكسیۆنه كوردییهكان بهشدارى كۆبوونهوهكه دهكهن؟ ئهو ئهندامهى ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراق وتیشى: “ئێمە وەك فراكسیۆنە كوردییەكان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەشداری كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق دەكەین و هیچ فراكسیۆن و پەرلەمانتارێكی كورد راینەگەیاندووە كە لە دانیشتنەكانی پەرلەمانی عێراق بەشداری ناكات و بایكۆتی دانیشتنەكان بكات”.
دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی پەرلەمانی عێراق و بەشداریكردنی فراكسیۆنەكوردییەكان دوای ئەوە دێت كە هەفتەی پێشوو لە دانیشتنێكی تایبەت بە پەسەندكردنی پرۆژەیاسای قەرز، بەهۆی پەسەندنەكردنی داواكارییەكانی كورد سەرجەم فراكسیۆن و پەرلەمانتارانی كورد دانیشتنەكەیان بەجێهێشت و بەرەو هەرێمی كوردستان گەڕانەوە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 hours لهمهوپێش


