ئومێد خۆشناو و هێمن قادر كاندیدی بەهێزن بۆ شوێنی فرسەت سۆفی

ئومێد خۆشناو و هێمن قادر
SNN
دوای گیانلەدەستدانی فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، هەریەكە لە ئومێد خۆشناو پەرلەمانتاری پارتی و هێمن قادر جێگری پارێزگار پاڵێوراون بۆ بوون بە پارێزگار، بڕیاری یکلاکەرەوەش لای مەسعود بارزانی-ە.
رۆژی 17ی ئەم مانگە فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر لە ئەنقەری پایتەخی توركیا بە کۆرۆنا گیانیلەدەستدا و رۆژی 19ی11 تەرمەكەی هێنرایەوە هەولێر و لە گۆرستانی شێخ ئەحمەد لە شاری هەولێر بە خاكسپێردرا.
لەگەڵ تووشبوونی فرسەت سۆفی-ش بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، هێمن قادر جێگری پارێزگاری هەولێر بۆ كاروباری ئیداری كارەكانی ئەوی راییدەكرد .
بەپێی زانیارییەكانی SNN لە ئێستادا ئومێد خۆشناو و هێمن قادر كاندیدی بەهێزن بۆ وەگرتنی پۆستی پارێزگاری هەولێر، بەڵام چانسی زیاتر بۆ هێمن قادر-ە، چونكە لە ماوەی رابردوو دەنگۆی وەگرتنی پۆستی بەرپرسی لقی دوو لەلایەن ئومێد خۆشناو هەبووە .
سەرەتای ئەمساڵ چەندینجار دەنگۆی وازهێنانی ئومێد خۆشناو لە پۆستی پەرلەمانتاریی و بوونی بە بەرپرسی لقی دوو هەبوو و دواتر ناوبراو وتی: “من بەهیچ شێوەیەك ئاگاداری ئەو بابەتە نیم” ئێستاش دوای مردنی فرسەت سۆفی جارێكیتر دەنگۆی بوونی ئومێد خۆشناو بە پارێزگاری هەولێر بڵاو بووەتەوە.
تاوەكو ئێستا ئومێد خۆشناو هیچ روونكردنەوەیەكی لەسەر ئەو دەنگۆیانە بڵاو نەكردووەتەوە و SNNزۆر هەوڵیدا پەیوەندی بە ناوبراوەوە بكات، بەڵام پەیوەندییەكان بەردەست نەبوون .
هەر بەپێی زانیارییەكانی SNN پۆستی پارێزگاری هەولێر لەنێوان هێمن قادر و ئومێد خۆشناودا دواجار مەكتەبی سیاسیی و مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان یەكلاییدەكەنەوە، چونكە لە ماوەی رابردووش هەر بەمشێوەیە پۆستەكان یەكلا بوونەتەوە .
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش


