ره‌مزی ساڵح:ئامانجمان سه‌رخستنی یانەی سه‌یدسادقه بۆ چوارگۆشه‌ی زێڕینی خولی پله‌یه‌كی كوردستان

رەمزی ساڵح لە کاتی راهێنانەکانی یانەی سەیدسادق
حسێن کەرکوکی-SNN Sport
یانه‌ی سه‌یدسادق بۆ ركابه‌رییه‌كانی وه‌رزی نوێی خولی تۆپی پێی یانه پله یه‌كه‌كانی كوردستان متمانه‌ی به‌خشیوە به ره‌مزی ساڵح كه راهێنه‌رێكی شاری كه‌ركوكه.
سه‌باره‌ت به ده‌ستنیشانكردنی و ئاماده‌كاری و ئامانجه‌كانی یانه‌ی سه‌ید سادق، ره‌مزی ساڵح راهێنه‌ری تیپی تۆپی پێی یانه‌ی سه‌یدسادق بۆ (SNN Sport) وتی:” پاش ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی یانه‌ی سه‌یدسادق په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردم و دوای گفتوگۆكردن كه ئامانج لێی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو لایه، ئه‌و پۆسته‌م وه‌رگرت “.
وتیشی:” ماوه‌یه‌كه ده‌ستمان به ئاماده‌كارییه‌كان و ده‌ستنیشانكردنی یاریزانه‌كان كردووه و له چوارچێوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كانمان كه‌مپی مه‌شق و راهێنانمان له شاری سلێمانی بۆ ماوه‌ی 4 رۆژ و ئه‌نجامدانی چەند یارییه‌كی دۆستانه ئه‌نجامداوه،به‌رده‌وام ده‌بین له ئاماده‌كارییه‌كان و دیاریكردنی كه‌م و كورتییه‌كانی پێكهاته‌كه‌مان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ركابه‌ری بكه‌ین”.
راهێنه‌ری سه‌یدسادق ئامانجی تیپه‌كه‌ی خسته‌روو وتی:”به پاڵپشتی ئیداره و هانده‌ره دڵسۆزهكەی یانەكه كه به یاریزانێكی گرنگی پێكهاته‌ی تیپه‌كه ئه‌ژماریان ده‌كه‌م، ئامانجمان سه‌ركه‌وتنه بۆ چوارگۆشه‌ی زێڕینی خولی پله یه‌كی كوردستان”.
ره‌مزی ساڵح له دایكبووی 1980ی شاری كه‌ركوكه، وه‌ك یاریزان بۆ چه‌ند یانهیەکی كه‌ركوك و كوردستان و عێراق یاری كردووه، بۆ چه‌ند وه‌رزێك یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ری یانه‌ی كەركوك بووە، راهێنه‌ری ئه‌كادیمیای تۆپی پێ بووە له كه‌ركوك و راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی كه‌ركوك بووە، خاوه‌ن بڕوانامه‌ی راهێنانی (C) ئاسیاییە.
لە خولی پلە یەکی کوردستان یانەی سەیدسادق لە رکابەرییەکانی گروپی یەکەم لەگەڵ یانەکانی هەڵەبجەی شەهید،ئاشتی،ئاڵتون کۆپری،خانەقین و رزگاری یاری دەکات.

More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش


