“وهزارهتى دارایی باسى مووچه پاشهكهوتكراوهكانى نهكردووه له دهقى بڕیارى كردنهوهى ههژمارى بانكی بۆ فهرمانبهران”

زیاد جەبار
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان رایدهگهیهنێت: دروستكردنی ههژمارى بانكی بۆ فەرمانبەرانی هەرێم لە یاسای چاكسازیدا ئاماژەی پێكراوە، بەڵام ئەوەی وەزارەتی دارایی بڕیاریلێداوە لە بەرژەوەندی خۆیدایە و ئەوەی لە بەرژەوەندی فەرمانبەرنی هەرێمه ئاماژەی پێنەداوە.
زیاد جەبار، سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNN ی راگەیاند: “ئەو بڕیارەی وەزارەتی دارایی لە چوارچێوەی یاسای ژمارە (1)ی ساڵی 2020ە كە لە پەرلەمانی كوردستان دەرچووە و یەكێك لە ماددەكانی ئەو یاسایە كردنەوەی هەژماری بانكییە بۆ سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم، لەكاتێكدا ئەو ماددەیە دوو خاڵی زۆر گرنگی لە خۆگرتووە، یەكەم بۆ ئەوەی پاشەكەوتی مووچە كە بەنایاسی بڕدراوە ئێمە بیكەینە یاسا و حكومەت پابەند بێت بەدانەوەی، دووەمیش بە مەبەستی گەشەسەندنی سیستمی بانكی لە هەرێمی كوردستان”.
وتیشى: “ئەوەی جێگەی نیگەرانییە حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی دارایی وەك له رابردووشدا ئەم سیاستەیان گرتووەتەبەر هەربڕیار و یاسایەك لە بەرژەوەندی خۆیاندا بێت جێبەجێی دەكەن و هەرچیش لە بەرژەوەندی حكومەت نەبێت جێبەجێی ناكەن، بۆیە ئەوەی لە بڕیارەكەی وەزارەتی داراییدا هاتووە تەنیا لەبەرژەوەندی خۆیان بڕیارەكەیان داوە بە كردنەوەی ههژمارى بانكى بۆ فەرمانبەران بەبێ ئەوەی باس لە مووچە پاشەكەوتكراوەكانی فەرمانبەران بكرێت كە لە بڕگەیەكی هەمان ئەو یاسایەدا بەڕوونی ئاماژەی پێكراوە”.
سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو: “لە خاڵی دووەمی یاساكەدا بەم دەقە هاتووە كە دەڵێت: كردنەوەی ههژمارى بانكی بۆ فەرمانبەران و مووچە خۆرانی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی شایستە داراییەكان خەرجكراو و خەرجنەكراو، خەرجكراوەكان مووچەی مانگانەیە، خەرجنەكراوەكان پاشەكەوتی مووچەیە، بەڵام بەهیچ جۆرێك ئاماژە بەو بەشەی یاساكە نەكراوە، بۆیە دەبێت وەزارەتی دارایی بەو بڕیارەیدا بچێتەوە و یاساكە وەك خۆی جێبەجێ بكات”.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



