
وێنە: سیروان محەمەد
سیروان حه‌سه‌ن
له سبەینێوه خوێندكارانى قۆناغى یه‌كه‌م له زانكۆى گه‌رمیان ده‌ست به ده‌وام ده‌كه‌ن، سه‌رۆكى زانكۆکەش ده‌ڵێت زۆربه‌ى ده‌وام له نێو زانكۆ دەخوێندرێت و قه‌ره‌بووى وانه ئۆنلاینهكانیش ده‌كه‌نه‌وه.
زانكۆى گه‌رمیان كه زیاتر له شه‌ش هه‌زار خوێندكارى هه‌یه له 4ى تشرینی یەکەمی 2020ه‌وه، به به‌شدارى زیاتر له‌شه‌ش هه‌زار ده‌ستى به ده‌وام كردووه و بڕیاره سبه‌ینێش قۆناغى یه‌كه‌م ده‌ست به ده‌وام بكه‌ن.
فه‌رهاد قادر سه‌رۆكى زانكۆى گه‌رمیان به SNNى راگه‌یاند: له زانكۆى گه‌رمیان زۆربه‌ى شێوازى وانه‌كان به پراكتیكى و له نێو زانكۆ دەخوێندرێت، بۆ نموونه كۆلێژى پزیشكى 75 له سه‌دى وانه‌كانى له نێو كه‌مپه‌س و 25 له سه‌دى به شێوازى ئۆنلاین ده‌بێت و هه‌ندێك به‌ش و كۆلێژى دیكه‌ش نیوه به نیوه‌یه.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: بۆ خوێندنى ئه‌مساڵ رێنماییه‌كانى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و لایه‌نى ته‌ندروستیان له‌به‌رچاو گرتووه و گروپه‌كانیان دابه‌شكردووه یان هۆڵه گه‌وره‌كان به‌كارده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ى خوێندكاران به پێى رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان وانه‌كانیان وه‌ربگرن. هاوكات له به‌شى ناوخۆیش له هه‌ر ژوورێك ته‌نها سێ خوێندكار دانراون.
د. فه‌رهاد قادر راشیگه‌یاند: خوێندكاران خۆیان خوێندنى ناو زانكۆیان پێ باشتره له خوێندن به شێوازى ئۆنلاین، هه‌ربۆیه زانكۆى گه‌رمیان وانه لاوه‌كییه‌كانیان كردووه به ئۆنلاین و هه‌ر مامۆستایه‌كى زانكۆش له هه‌فته‌یه‌ك یان دوو هه‌فته‌دا رۆژێك له گه‌ڵ خوێندكاره‌كانیدا به پراكتیكى كۆده‌بێته‌وه بۆ ئه‌و وانانه‌ى به ئۆنلاین خوێندویانه تاوه‌كو ئه‌وه‌ى زیاتر لایان روون بێت یان هه‌ر پرسیار و سه‌رنجێكیان هه‌بێت.
باسیشى له‌وه‌كرد: شێوازى وانه وتنه‌وه‌ى كۆلێژه‌كانیان به شێوازێك دابه‌شكردووه له‌و شه‌ش هه‌زار خوێندكاره كه‌مترینیان له نێو زانكۆ بن و ئه‌وانه‌ى ئه‌مڕۆ پراكتیكیان هه‌یه ئه‌وانى تر به پێچه‌وانه‌وه بن و تاوه‌كو ئێستا زانكۆكه‌یان كه‌مترین گرفتیان هه‌یه.


More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



