
قایمقامی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی پابەندبوونی هاووڵاتییان بە رێکارە تەندروستییەکان توانیویانە سەرکەوتووبن لە بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنادا بەڵام هێشتا ناتوانرێت بوترێت مەترسییەکان رەویونەتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 11ئایار 2020، لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمانگە حکومییەکان ئاوات محەمەد قایمقامی سلێمانی لەگەڵ فەرمانبەرانی قایمقامیەتی سلێمانی کۆبووەوە و رایگەیاند: تا ئێستا ھەنگاوی باشمان ناوە لە بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، بۆ ئەمەش سوپاسی پابەندبونی ھاوڵاتیانی سلێمانی کرد بە بڕیار و رێوشێنەکانی خۆپارێزی و داواشی لێکردن تا کۆرۆنا تێدەپەڕێت پابەندی مەرج و رێنماییە تەندروستیەکان بن.
ئاماژەی بەوەشکرد: “لە ئەنجامی پابەند بوونی ھاوڵاتیان و بە ھەوڵ و دڵسۆزی ھەموان توانیمان سەرکەوتوو بین لە بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ھێشتا مەترسیەکە لە ئارادایە و پێویستە پابەندی مەرج و رێنماییەکان بین و خۆمان بەدوور بگرین لە بەریەک کەوتن و قەرەباڵغی بەتایبەت کە ئێستا دەوامی فەرمانگەکان دەستی پێکردووەتەوە و بازاڕ و زۆربەی شوێنەکان کراونەتەوە”.
وتیشی: بەڕەچاوگرتنی ژیان و بژێوی كاسبكاران و ھاوڵاتیان لهژێر چاودێریدا رێگە بە کردنەوەی زۆرینەی شوێنەکان دراوە و تا رادەیەک ژیان بهرهو ئاسایی بوونهوه دهڕوات، بەڵام بۆ رێگریکردن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە رێوشوێنەکانی خۆپارێزی لە سلێمانی بەردەوام دەبێت تا ئەوکاتەی مەترسیەکە بەتەواوی دەڕەوێتەوە.
ئەمڕۆ بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ دەوامی فەرمانگەکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردەوە، ئەوەش لەدوای راگرتنیان بەهۆی مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11 hours لهمهوپێش



