
ئەسینسیۆ
دوای 9 مانگ دوورکەوتنەوە لە یانەی شاهانە بەهۆی پێکانەوە، مارکۆ ئەسینسیۆو یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید ئەمڕۆ بەشداری لە مەشق و راهێنانەکان دەکاتەوە.
رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە دوای زیاتر لە 2 مانگ دوورکەوتنەوە، یانەی ریاڵ مەدرید دەست بە ئامادەکارییەکانی بۆ تەواوکردنی یارییەکانی ئەم وەرزە دەکاتەوە و لە کاتی راهێنانەکانیش مارکۆ ئەسینسیۆ دەبینرێت.
مارکۆ ئەسینسیۆ لە سەرەتای وەرزی ئەمساڵەوە بەهۆی پچڕانی بەستەرەکانی ئەژنۆی نەشتەرگەری بۆ کراوە، ئەو یاریزانە هەموو قۆناغەکانی چارەسەری تێپەڕاندووە و ئێستا ئامادەیە راهێنان بکاتەوە.
یانەی ریاڵ مەدرید ئەمڕۆ مەشق و راهێنان بە جیا دەکاتەوە، یانەکە لە 15ی مانگ راهێنانی بە کۆمەڵ دەکاتەوە، پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆ هەموو یاریزانەکانی ئەنجامداوە و هیچ یاریزانێک هەڵگری ڤایرۆسەکە نەبووە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
17 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
50 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
17 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
50 mins لهمهوپێش


