فڕۆکە بۆمبهاوێژەکانی ئەمریکا ناسراو بە B-52 دووبارە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستدەکەنەوە بە فڕین

B-52 Bomber
SNN
فەرماندەی ناوەندی سەربازی ئەمریکا رایگەیاند: هێزە ئاسمانییەكانی ئەمریكا فڕۆكەی جۆری B-52 لە بنكەكانیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاوەپێدەكەن و دووبارە دەستدەکەنەوە بە خزمەتی سەربازی لە ناوچەکەدا.
تیمی فڕۆکەوانی B-52ی ئەمریکی دووبارە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستدەکەنەوە بە گەڕان و بۆمبارانکردنی هەرشوێنیک بزانن مەترسی لەسەر ئەمریکا و بەرژەوەندییەکانی دروست دەکات، جەنەڕاڵ گریگ جویلۆ فەرماندەی هێزی ئاسمانی نۆ لە هێزی ئاسمانی ناوەندی ئاماژەی بەكاری تیمی ئەو فڕۆكانە كرد لە توانای بە هێزی هێزە ئاسمانییەكانی ئەمریكا لە هەمەجۆری ئەرکەکان و بەرەنگاربوونەوەی هەر جۆرە مەترسییەک کە هەرەشەبێت بۆ سەر ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی.
فڕۆکەی جۆری B-52 جۆرە فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆمبهاوێژی ئەمریکییە کە لە ناوەڕاستی سەدەی رابردووەوە خزمەت بەو وڵاتە دەکات، دەتوانێت ماوەی چەندین کاتژمێر بەبێ پشوودان و وەرگرتنی سوتەمەنی بسورێتەوە و ئامانجی خۆی بە وردی بۆمباران بکات.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
7 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
7 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 hours لهمهوپێش


