
یانەی یۆڤانتۆس
SNN Sport
لە یارییەکانی هەفتەی هەشتەمی خولی ئیتاڵیا، سەرجەم یاریزانانی یانەی یۆڤانتۆس و کالیاری ، بە نیشانەیەکی سوور روومەتیان رەنگ کرابوو، ئەمەش پرسیاری لای بەشێك لە بینەران دروستکردووە، کە ئایا بۆچی ئەم نیشانە سوورە لەسەر روومەتیان کێشراوە.
ئەو نیشانە سوورە کە لە روومەتی یاریزانانی یانەی یۆڤانتۆس دەرکەوت، هەڵمەتێکە دژی تووندوتیژی دژی ژنان لە ئیتاڵیا، کە رۆژی 25ی تشرینی دووەمی هەموو ساڵێک رۆژی تووندوتیژییە دژی ژنان لە جیهاندا و ئەم وڵاتە ساڵانە بەمشێوەیە لە یارییەکانی سیرا ئای هەڵمەتەکە دەکات.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا لەگەڵ رێکخەرانی بەرگری لە ژنان ئەم هەڵمەتە رێکدەخەن و سەرجەم یانەکان و یاریزانانی خولەکە بەشدار دەبن.
لە یاریەکە یانەی یۆڤانتۆس توانی 2-0 بردنەوە تۆماربکات و هەردوو گۆڵی یاریەکە کریستیانۆ رۆناڵدۆ تۆماری کرد.
چاوەڕوان دەکرێت لەسەرجەم یارییەکانی تری ئەم هەفتەی خولی ئیتاڵیا یاریزانان بە روومەتی سوورەوە یارییەکان ئەنجام بدەن.


More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
3 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
3 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
5 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
3 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
3 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
5 hours لهمهوپێش



