تا ئێستا عێراق نەیتوانیوە سەروەری خۆی بپارێزێت بۆیە ئەمریكاش هەموو هێزەكانی ناكشێنێتەوە

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات مانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق لەبەرژەوەندی عێراق و ئەمریكادایە و هەتا مەترسییەكانی داعش لە عێراق بمێنێت ئەمریكا بەتەواوەتی ناكشێتەوە ئەوە سەرەڕای ئەوەی تائێستا عێراق ناتوانێت سەروەری خۆی بپارێزێت.
هەرێم كەمال ئاغا، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: لەماوەی ڕابردوو لێكتێگەیشتنی باش هەبوو لە نێوان وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا و عێراق لەبارەی كشانەوە یان مانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق، لەو چوارچێوەیەشدا ئەمریكییەكان خوازیاری ئەوەن كە بەشێك لە هێزەكانیان بكشێننەوە چونكە لەماوەی ڕابردوودا ئەوەی پێشكەشیان كردووە بە هێزە عێراقییەكان لەڕووی لۆجستی و ڕاهێنان و ڕاوێژكاری سەربازی خزمەتی باشیان كردووە، بۆیە ئێستا كاتی ئەوەیە كە عێراق پشت بەخۆی ببەستێت.
ئاماژەی بەوەشكرد “لە لایەكی دیكە مانەوەی هێزەكانی ئەمریكا پەیوەستە بەشەڕی داعش و مانەوەی مەترسییەكانی داعش، بۆیە تا ئێستاش داعش مەترسییە بۆ سەرعێراق بۆیە ئەمریكا نایەوێت بەیەكجاری هێزەكانی لە عێراق بكشێنێتەوە بەڵام دەكرێت ژمارەكەیان كەمبكاتەوە بە تایبەت هێزە شەڕكەرەكانیان چونكە ئێستا شەڕی ڕاستەوخۆ و ڕووبەڕوو نەماوە لەگەڵ داعش ئەوەی هەیە هێزە عێراقییەكان بۆ خۆیان ڕووبەڕوویان دەبنەوە، هاوكات تا ئێستاش عێراق نەیتوانیوە سەدەی خۆی بە تەواوەتی بپارێزێت ئەوەش هۆكارێكی دیكەیە كە ئەمریكا نەتوانێت هەموو هێزەكانی بكشێنێتەوە”.
ئەوئەندامەی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەی پەیوەندی بە هەرێمی كوردستانەوە هەیە ئەوەیە كە هەرێمیش بەشێكە لە سیادەی عێراق بۆیە دەكرێت حكومەتی هەرێم و عێراق لەسەر میكانیزمێك ڕێكبكەون بۆ مانەوەی هێزە بیانییەكان لە هەرێمی كوردستان، بەڵام بە شێوەیەكی گشتی مانەوەی هێزە بیانییەكان لە نێویشیاندا هێزەكانی ئەمریكا لە بەرژەوەندی هەردوو لایەنی عێراق و ئەمریكادایە و بەدڵی هێزە ئەقلیمیەكان نابێت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
9 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
9 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
14 hours لهمهوپێش


