دوو ساڵ سزاى زیندانیكردن به‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رى پێشووى په‌روه‌رده‌ى كه‌ركوكدا سه‌پێنرا

زیندانییه‌ك له یه‌كێك له زیندانهكانى سلێمانى | فۆتۆ: هه‌وراز ئه‌حمه‌د / SNN
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
دادگاى تاوانه‌كانى كه‌ركوك ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له بڕیارێكیدا سزاى زیندانى دوو ساڵى سه‌پاند به‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رى پێشووى په‌روه‌رده‌ى كه‌ركوك و فهرمانبهرێكیدا به تۆمه‌تى به‌هه‌ده‌ردانى پاره‌ى گشتى و ده‌ستكاریكردنى گرێبه‌ست و وهسڵهكانى لیژنه‌ى كڕین.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN كه له دادگاى كه‌ركوك دهستیكهوتوون، ” ئه‌مڕۆ 22ى تشرینى دووه‌م، له لایه‌ن دادگاى تاوانه‌كانى كه‌ركوكه‌وه و به‌پێى مادده‌ى 340 له یاساى سزادان بڕیاردرا به سزاى زیندانى دوو ساڵ بۆ فازڵ ئه‌سوه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى پێشووى په‌روه‌رده‌ى گشتى كه‌ركوك و فه‌رمانبه‌رێكى به‌شى گرێبه‌سته‌كانى نێو په‌روه‌رده‌كه”.
هۆكارى سزادانی ئه‌و دوو كه‌سه په‌یوه‌ندى به سكاڵایه‌كى ده‌سته‌ى باڵاى ده‌ستپاكى عێراقه‌وه هه‌یه كه له ساڵى 2018 ده‌ستكارى نرخ و وه‌سڵى لیژنه‌ى كڕینیان كردووه و بوونه‌ته هۆى به هه‌ده‌ردان و زیانگه‌یاندن به پاره‌ى حكومه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندى گشتى.
هه‌فته‌ى رابردوو هه‌ر له لایه‌ن دادگاى كه‌ركوكه‌وه بڕیاردرا به حه‌وت ساڵ زیندانى بۆ به‌ڕێوه‌به‌رى پێشووى پۆلیسى هاتووچۆى كه‌ركوك و سه‌رۆكى پێشووى زانكۆى كه‌ركوك به تۆمه‌تى به هه‌ده‌ردانى پاره‌ى گشتى و گه‌نده‌ڵى كارگێرى.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش


