وێنه: له خولی پله دووی عێراق دوو یاری به یه‌كسانبوون كۆتایی هات

دیمەنێک لە یاریەکە
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
یارییه‌كانی خولی پله دووی یانه‌كانی عێراق كۆمه‌ڵه‌ی سلێمانی به‌رده‌وامی هه‌یه و له‌شاری سلێمانی دوو یاری ئه‌نجامدرا و هه‌ردوو یاریه‌كه‌ش به یه‌كسانبوون كۆتایی هات.
له هه‌فته‌ی دووه‌می خوله‌كه‌دا له یاریگای چیا له یاری دێربی پێنجوێندا هه‌ردوو یانه‌ی پێنجوێن و خه‌ڵات به‌یه‌ك گه‌یشتن، له یاریگای ئاشتیش یانه‌كانی بابان و دووكان رووبه‌ڕووی یه‌كبوونه‌وه.
له‌یاریگا ئاشتی یانه‌ی بابان رووبه‌روی دوكان بوویه‌وه و یاریه‌كه‌ش به دوو گۆڵ بۆ هه‌ردوولا كۆتایی هات.
گێمی یه‌كه‌م هه‌ردوو یانه به به‌هێزی ده‌ركه‌وتن و به هێرشكردنی ده‌ستیان به یاری كرد، به‌ڵام یانه‌ی دووكان ده‌ستپێشخه‌ری گۆڵكردنی كردوو له خوله‌كی 18 چۆمان محه‌مه‌د گۆڵی یه‌كه‌می یانه‌كه‌ی تۆمار كرد.
دوای ئه‌و گۆڵه یانه‌ی بابان باشتر بینران و له ئاكامی هێرشه‌كانیدا توانییان له خوله‌كی 42دا راكیار كه‌مال گۆڵی به‌رامبه‌ری یاریه‌كه‌ی تۆمار كرده‌وه.
گێمی دووه‌میش به‌هه‌مان شێوه یاریه‌كه به به‌هێزی ده‌ستی پێكرده‌وه و به‌هه‌مان شێوه له ئاكامی هێرشه‌كانیدا چۆمان محه‌مه‌د له خوله‌كی 75دا گۆڵی دووه‌می خۆی و یانه‌ی دووكانی تۆمار كرد.
یاریه‌كه به‌ره‌و كۆتایی ده‌ڕۆیشت و یانه‌ی بابانیش هێرشه‌كانی چڕتر كرده‌وه بۆ یه‌كسانكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه و سه‌ركه‌وتووش بوون كاتێك له خوله‌كی 87دا دیلمان رۆكان گۆڵی به‌رامبه‌ری یاریه‌كه‌ی تۆمار كردووه.
له كۆتاییدا یاریه‌كه به‌ئه‌نجامی دوو گۆڵ بۆ هه‌ردوولا كۆتای هات و به خاڵێكیش یاریگایان جێهێشت.
كاوه ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی سلێمانی ئه‌وه‌ی راگه‌یاند:” یارییه‌كانی ئه‌م خوله به به‌شداری چوار یانه ئه‌نجام ده‌درێت به‌یه‌ك قۆناغ و بڕیاره دوای ته‌واوبوونی یارییه‌كانی ئه‌م قۆناغه‌ش یانه‌یه‌ك سه‌ركه‌وێت بۆ قۆناغی داهاتووی پاڵاوتنه‌كه بۆ گه‌یشتنی یانه‌یه‌ك له كوردستان بۆ قۆناغی كۆتایی پاڵاوتنه‌كه كه بڕیاره له شاری به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
15 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
20 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
15 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
20 hours لهمهوپێش


