بەرشەلۆنە و یۆڤانتۆس گەیشتنە قۆناغی شانزەو یونایتد و چێڵسی و پاریس بردنەوەیان تۆمارکرد

0
674
پاریس سانجێرمان

SNN Sport

لە گەڕی چوارەمی قۆناغی گروپەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەکانی یۆڤانتۆس  و بەرشەلۆنە بۆ قۆناغی داهاتوو سەرکەوتن و یانەکانی چێڵسی و مانچستەریونایتد و پاریس سانجێرمان بردنەوەیان بە دەستهێنا.

لە رکابەرییەکانی گروپی پێنجەم، یانەکانی چێڵسی و سڤییا توانیان بە بردنەوە پلیتی قۆناغی داهاتوو بە دەست بهێنن.

سڤییا بووە میوانی یانەی کراسنۆدەر و توانی یاریەکەی 2-1 لێبباتەوەو گەیشتە قۆناغی شانزە.

لە دووەم یاری ئەم گروپە، یانەی چێڵسی توانی 2-1 لە یانەی رین بباتەوە و سەرکەوت بۆ قۆناغی داهاتووی  خولەکە.

هەردوو گۆڵی چێڵسی یاریزان،ئۆدی و جیرۆ لە خولەکەکانی 22و 90+1 تۆماریان کرد.

لە گروپی  شەشەم،یانەی بروسیا دۆرتمۆند توانی 3-0 لە یانەی کلۆب بروج بباتەوە.

گۆڵەکان یاریزانان،هالاند دوو گۆڵ و سانچۆ گۆڵەکەی تری کرد.

لە دووەم یاری ئەم گروپە یانەی لازیۆ توانی 3-1 لە یانەی زینت بباتەوە.

لە گروپی حەوتەم یانەکانی بەرشەلۆنە  ویۆڤانتۆس سەرکەوتن بۆ قۆناغی داهاتوو، پاش ئەوەی لە دینامۆکێڤ و فیرنسڤارۆشیان بردەوە.

دوو گۆڵی یۆڤانتۆس رۆناڵدۆ و مۆراتا تۆماریان کرد.

بەرشەلۆنە لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی دینامۆکێڤ و لە ئەنجامدا بە گۆڵەکانی برایسوایت دوو گۆڵ و دێست و گریزمان توانی 4-0 لەو یانە ئۆکرانییە بباتەوەو گەیشتە قۆناغی شانزە بە کۆکردنەوەی 12 خاڵ.

لە رکابەرییەکانی گروپی هەشتەم، یانەی مانچستەریونایتد میوانداری یانەی ئیستانبووڵ باشاکشهێری تورکی کردوو لە ئەنجامدا توانی یاریەکەی 4-1 لێ بباتەوە.

گۆڵەکان یاریزانان فێرناندێز دوو گۆڵ و راشفۆرد و دانێل جەیمس گۆڵەکانی تریان کرد.

لە دووەم یاری ئەم گروپە، یانەی پاریس سانجێرمان توانی بە تەنیا گۆڵی نەیمار لە یانەی لایپزیگ بباتەوەو  بردنەوەیەکی بە نرخ بە دەست بهێنێت.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this