سه‌رۆكی لقی سلێمانی یه‌كێتیی تۆپی پێى عێراق په‌یامێك ئاڕاسته‌ى یه‌كێتیی تۆپی پێى كوردستان ده‌كات

کاوە ئەحمەد و سەفین کانەبی
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
سه‌رۆكی لقی سلێمانی یه‌كێتى تۆپی پێى عێراق له‌سه‌ر راكێشانى تیروپشك بۆ خوله‌كان په‌یامێك ئاڕاسته‌ى یهكێتىی تۆپی پێى كوردستان بۆ ئه‌وه‌ى یانه‌كان دووربن له یاریكردن به ئه‌نجامى یاریه‌كانى خوله‌كانه‌وه.
دواى راكێشانى تیروپشكى قۆناغى دووه‌مى پاڵاوتنى خولى پله‌یه‌كى یانه‌كانى عێراق كۆمه‌ڵه‌ى سلێمانى ، سه‌رۆكی لقی سلێمانی یه‌كێتى تۆپی پێى عێراق پەیامێک ئاڕاسته‌ى سه‌رۆكی یهكێتىی تۆپی پێى كوردستان ده‌كات كه دواى ته‌واوبوونى یارییه‌كانى قۆناغى یه‌كه‌مى خوله‌كانى بۆ قۆناغى دووه‌م جارێكی‌تر تیروپشك بكاته‌وه بۆ ئەوەی یانه‌كان یارى بهئهنجامهكانهوه نه‌كه‌ن.
كاوه ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی لقی سلێمانی یه‌كێتیی تۆپی پێى عێراق ئه‌وه‌ى دەڵێت:” ئێمه شتێكی جیاوازمان هێنایه ناو وه‌رزشه‌وه بۆ راكێشانی تیروپشكى خوله‌كانمان، دواى ته‌وابوونى یارییه‌كانى قۆناغى یه‌كه‌مى پاڵاوتنى خولى پله‌یه‌كى یانه‌كانى عێراق كۆمه‌ڵه‌ى سلێمانى، بۆ قۆناغى دووه‌م تیروپشكمان بۆ قۆناغى دووه‌م راكێشایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى یانه‌كان نه‌توانن یارى به ئه‌نجامى یارییه‌كانه‌وه بكه‌ن”.
وتیشی:” ئامانجمان له‌ئه‌نجامدانى ئه‌م كاره بۆ یارینهكردنه به ئه‌نجامى یارییه‌كانه‌وه، هه‌رچه‌نده من بۆ مێژوو باسی ده‌كه‌م كه تائێستا له خولى كوردستان و عێراق یانه‌كان یارییان به ئه‌نجامى یارییه‌كانه‌وه نه‌كردووه”.
كاوه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو:” من پێشنیار بۆ یه‌كێتیی تۆپی پێى كوردستان ده‌كه‌م په‌یامێكیان ئاڕاسته ده‌كه‌م كه دواى ته‌واوبوونى قۆناغى یه‌كه‌م تیروپشكى قۆناغى دووه‌م رابكێشنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى یانه‌كانى دواوه‌ى ریزبه‌ندى و پێشه‌وه‌ى ریزبه‌ندى نه‌توانن یارى به‌ئه‌نجامى یارییه‌كانه‌وه بكه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر بزانن له قۆناغى دووه‌میش له هه‌مان كاتدا به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، به‌ڵام كه تیروپشك ئه‌نجامدرا بۆ قۆناغى دووه‌م ئه‌و كاته زۆر به كه‌مى ده‌رفه‌ت هه‌یه بۆ یانه‌كان كه یارى به ئه‌نجامه‌كانه‌وه بكه‌ن”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
9 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
9 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش


