سەرەڕای نالەباری دۆخی ئابووری لە تورکیا، ئەردۆغان دەیەوێت مووچەکەی خۆی زیاد بکات

ئەردۆغان
SNN
لەکاتی ئێستادا تورکیا بە سەخترین کاتی ئابووری خۆیدا تێدەپەرێت لە روویەکەوە ڤایرۆسی کۆرۆنا و لە ڕوویەکەوە دابەزینی بەهای لیرەی تورکی و پەککەوتنی کەرتی گەشتیاری کە شادەماری ئابووری ئەو وڵاتەیە، ئەردۆغان داوای کردووە لە بودجەی 2021 مووچەی خۆی زیاد بکرێت.
بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی (زەمان)ی تورکی ئەردۆغان داوایەی کردووە کە مووچەکەی بۆ 88 هەزار لیرەی مانگانە زیادبکرێت و دەستەی سەرۆکایەتی کۆماریش بۆ 886 هەزار لیرە زیاد بکرێت، ئەم زیادکردنەوەی مووچەی ئەردۆغان دەکاتە %5.3 کە رێژەیەکی زۆر بەرزەو هیچ کەسێک لە تورکیادا جا هەر پلەو پۆستێکی هەبێت مووچەکەی ناگەتە ئەو رێژەیە.
ئەم هەوڵانەی ئەردۆغان بۆ زیادکردنی مووچەی خۆی دەنگۆی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە لە تورکیا، پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان ئەم هەوڵەی ئەدرۆغان بە باوکی گەندەڵییەکان ناودەبەن، لەکاتێکدا خودی ئەردۆغان بە هاووڵاتییانی تورکیا دەڵێت “دان بەخۆتاندا بگرن تا ئەم دۆخە تێدەپەڕێنین”.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش



