
به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت | فۆتۆ: MENAFN
SNN
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نرخى نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو له بازاڕه‌كانى جیهاندا به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه بینى و نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت گه‌یشته 48 دۆلار.
به‌پێى پێنوێنى بازاڕه‌كانى وزه، به‌یانى ئه‌مڕۆ نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت گه‌یشتووه‌ته 48 دۆلار و 33 سه‌نت، به‌ڕێژه‌ى 0.94% به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه بینیووه، هاوكات نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى خاوى خۆرائاواى تێكسس به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ 45 دۆلار و 22 سه‌نت، كه به‌رامبه‌ره به 0.51% رێژه‌ى به‌رزبوونه‌وه.
له ماوه‌ى رابردوودا ژمارەیەكى زۆر له وڵاتان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و رێگه‌گرتن له بڵاوبووه‌نه‌وه‌ى زیاترى بەشێك لە كەرتە پیشەسازی و بازرگانییەكانیان وەستاند، به‌م هۆیه‌وه نرخى نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه بینى، بەڵام لە ئێستادا و بەهۆی دۆزینه‌وه‌ى پێكوته‌ى ئه‌و ڤایرۆسه، بەشێك لە چالاكییە ئابوورییەكانیان دەستپێكردووەتەوە، به‌و هۆیه‌شه‌وه بازاڕى وزه جموجۆڵى تێكه‌وتووه.
هاوكات پابه‌ندبوونى وڵاتانى ئۆپیك پڵه‌س، به كه‌مكردنه‌وه‌ى رێژه‌ى خستنه‌بازاڕى نه‌وت له سه‌رتاسه‌رى جیهاندا یه‌كێكى تره له هۆكاره‌كانى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت هاوشان له‌گه‌ڵ دۆزینه‌وه‌ى پێكوته‌ى كۆرۆنا.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
7 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
7 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 hours لهمهوپێش


