ماوەی هەفتەیەکە مردن و تووشبوون بە کۆرۆنا لە سلێمانی کەمیکردووە

نه‌خۆشخانه‌ى (شه‌هید تاهیر عه‌لى والى به‌گ) تایبه‌ت به كۆرۆنا له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN – هه‌ڵكه‌وت سه‌روه‌ت
به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید تاهیر عه‌لى والى به‌گ تایبه‌ت به كۆرۆنا له شارى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت: ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كه مردن و تووشبوون به كۆرۆنا كه‌میكردووه له سلێمانى.
ئازاد هەورامی، بەڕێوه‌بەری نەخۆشخانەی (شه‌هید تاهیر عەلی والی بەگ) تایبه‌ت به كۆرۆنا له شارى سلێمانى به SNNى راگه‌یاند: “ماوەی هەفتەیەکە مردنی هاووڵاتییان بە کۆرۆنا کەمیکردووە و بە جۆرێک لە ماوەی سێ رۆژدا دوو هاووڵاتی بە کۆرۆنا مردوون و ئەمڕۆش تاوه‌كو ئێستا هیچ حاڵەتێکی گیان لەدەستدان به كۆرۆنا تۆمار نه‌كراوه”.
وتیشى: “رێژەی تووشبوونی هاووڵاتییان بە کۆرۆنا کەمیکردووە و ژمارەیەکی زۆر نیشانەکانیان بە سووکی هەیە و کاریگەری لەسەر تەندروستیان نییە، تەنیا ئەو کەسانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە بەقورسی نەخۆشییەکە دەگرن”.
بەڕێوه‌بەری نەخۆشخانەی (شه‌هید تاهیر عەلی والی بەگ) تایبه‌ت به كۆرۆنا ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “هیچ تووشبوویەکی منداڵ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکەمان نییە، خۆشبەختانە تا ئێستا تەندروستی هیچ منداڵێك هێندە بە کۆرۆنا خراپ نەبووە تا بگەیەندرێتە نەخۆشخانە یاخود پشکنینی بۆ بکرێت”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش



