لاڤرۆڤ: پێگه‌یه‌كى گرنگمان له كه‌رتى وزه‌ى عێراقدا هه‌یه

سێرگى لاڤرۆڤ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا | فۆتۆ: AP
SNN
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا رایگه‌یاند: پێگه‌یه‌كى گرنگمان له كه‌رتى وزه‌ى عێراقدا هه‌یه، وتیشى: “ئاماده‌ین ته‌واوى خواستى عێراق له چه‌ك پڕبكه‌ینه‌وه”.
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێرگى لاڤرۆڤ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا و فوئاد حسێن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى هاوبه‌شیان ئه‌نجامدا له مۆسكۆ، له‌پاش سه‌ردانى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق بۆ رووسیا.
له سه‌ره‌تاى كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا فوئاد حسێن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق رایگه‌یاند: “ئێمه و رووسیا هاوبه‌شێكى باشین، هاوكارییه‌كانیشمان له بواره جیاجیاكاندا زیاتر ده‌كه‌ین”.
وتیشى: “هاوكارییهمانمان له چوارچێوه‌ى رێكخراوى ئۆپیك پڵه‌سدا زیاتر ده‌كه‌ین”.
دواتر وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا رایگه‌یاند: “ئێمه وه‌ك رووسیا رۆڵێكى گرنگمان هه‌بووه له پڕچه‌ككردنى هێزه‌كانى عێراق بێ جیاوازى، ئاماده‌شین ته‌واوى خواستى عێراق له چه‌ك پڕبكه‌ینه‌وه، هه‌ركاتێك كه ئه‌وان پێویستیان بێت”.
وتیشى: “پێگه‌ى ئێمه له كه‌رتى وزه‌ى عێراقدا زۆر گرنگه، ته‌نیا كۆمپانیا نهوتییهكانمان ساڵانه به بڕى 13 ملیار دۆلارى ئه‌مریكى وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن له عێراقدا، چاویشمان له‌وه‌یه ئه‌و رێژه‌یه زیاتر بكه‌ین”.
سێرگى لاڤرۆڤ ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ئێمه له ماوه‌ى رابردوودا چه‌ندین، دیپلۆماتكارى عێراقمان له ئه‌كادیمیاكه‌مان له رووسیا راهێنان پێكردووه و به‌رده‌وامیش ده‌بین”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


