ئەوروپا کاتی بەکارهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنای بۆ هاووڵاتییان راگەیاند

0
2151

SNN

تەندروستی یەکێتیی ئەوروپا رایگەیاند: لە سەروبەندی جەژنەکانی سەری ساڵدا ڤاکسینی کۆرۆنا لە هەر 27 وڵاتەکەی یەکێتیی ئەوروپا بەکاردێت و سەرەتا بۆ کەسانی تەمەن سەرو 50 ساڵ پاشان تیمە پزیشکییەکان بەکاردێت.

دیریل لاین، سەرۆکی دەستەی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند: دواجار گڵۆپی سەوز بۆ ڤاکسینی کۆرۆنا هەڵکراو دەتوانیت پێش جەژنی کریسمیس بۆ هاووڵاتییان بەکاربێت، بەمەش مەترسییەکانی قەرەباڵغی و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لە جەژنەکانی سەریساڵدا کەمدەبێتەوە.

لە هەنگاوی یەکەمدا یەکێتی ئەوروپا 800 ملیۆڤ ڤاکسینی کڕیوە و سەرەتا بۆ کەسانی بەساڵاچوو لەگەڵ ئەوانەی کە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە و ئەوانەشی کە لە کەرتی تەندروستی کاردەکەن بەکاردێت، بۆیە وا چاوەڕوان دەکرێت لە بەهاری ساڵی داهاتوودا بەتەواوی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەوروپا کۆنتڕۆڵ بکرێت.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this