
سێرجینیۆ دێست
SNN Sport
جۆردێ ئالبا یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه هاوڕ‌ێکەی سیرجینۆ دێست ئه‌گه‌ری هه‌یه ببێته ئه‌ستێره‌یه‌ك بۆ به‌رشەلۆنه ، پاش یه‌كه‌مین گۆڵی خۆی کە لە خولی یانە پاڵەوانەکان لە یانەی دینامۆکێڤی ئۆکرانی تۆمارکرد.
ئالبا دەڵێت:”دێست ئاره‌زوویه‌كی زۆری هه‌یه ، له‌گه‌ڵ پێكانی سێرجی رۆبێرتۆ بێگومان ده‌رفه‌تی زیاتری ده‌بێت، وابزانم ئاستێكی به‌رزی هه‌یه ،داهاتوویه‌كی زۆر جوانی هه‌یه و گونجاوه به ته‌واوی له‌گه‌ڵ ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی كه ده‌بێت باڵی چه‌پ هه‌یبێت له به‌رشەلۆنه”.
له لای خۆیه‌وه دێست وتی:” به راستی به شێوه‌یه‌كی باش یاریمان كرد ، به‌راستی خه‌ونه كه به‌شداریم كردووه له به‌ده‌ستهێنانی گۆڵی یه‌كه‌مم بۆ یانه‌كه ، هه‌وڵی زۆرمدا بۆ پارێزگاریكردن له پێگه‌كه‌م ، چونكه دڵخۆشم له‌م تیپه و ده‌مەوێت پارێزگاری بكه‌م له شوێنه‌كه‌م”.
سێرجینۆ دێست بچووکترین یاریزانە گۆڵ بۆ یانەی بەرشەلۆنە بکات لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


