له گه‌رمیان 70 وێستگه‌ى سووته‌مه‌نى نایاسایی ههیەو حكومه‌ت بڕیاریان له باره‌وه ده‌دات

ئیدارەی گەرمیان
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ئاماژه به‌وه ده‌كات له سنوورى گه‌رمیان 70 وێستگه‌و به‌نزینخانه‌ى نایاسایى و زیاده‌ڕۆ هه‌یه كه پێشێلى یاساكانى رێگاوبان و كشتوكاڵ و ژینگه‌یان كردووه، بڕیاروایه زانیارى له‌سه‌ر ئه‌و وێستگانه كۆبكرێته‌وه و بڕیاریان له‌باره‌وه بدرێت.
كه‌ریم عه‌لى ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به SNNى راگه‌یاند: له سنوورى گه‌رمیان 11 كۆگاى سووته‌مه‌نى هه‌یه و له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانه‌وه بڕیارى رێكخستنه‌وه‌یان دراوه، هاوكات 70 به‌نزینخانه‌و وێستگه‌ى سووته‌مه‌نى نایاسایش هه‌ن.
وتیشى “سه‌باره‌ت به كاروبارى ئه‌و كۆگاو به‌نزینخانانه له ئیداره‌ى گه‌رمیان به ئاماده‌بوونى لایه‌نه پویهندیداركان كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامدراوه و سه‌باره‌ت به كۆگاكان لیژنه‌یه‌ك بۆ رێكخستنه‌وه‌یان پێكهێنراوه. بۆ بهنزینخانهیهكانیش بڕیاردراوه له رێگه‌ى لیژنه‌یه‌كه‌وه ته‌واوى زانیارییه‌كان ئاراسته‌ى ئیداره‌ى گه‌رمیان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وانیش بڕیارى یاسایى و گونجاویان له‌باره‌وه بدرێت”.
كه‌ریم عه‌لى باسیشى له‌وه‌كرد، ئه‌و به‌نزینخانانه و بەدەر لە ڕێنمای لایەنە پەیوەندیدارەکان پێشێلی چەندین یاسای بەرکاریان کردووە وەك یاسای ڕێگاوبان و یاساکانی بواری کشتوکاڵ و ژینگە و هه‌روه‌ها هیچ جۆرە داهاتێکیان بۆ حکومەت نییە.
هه‌ڤاڵ ئیبراهیم وته‌بێژى ئیداره‌ى گه‌رمیان به SNNى راگه‌یاند: ئیداره‌ى گه‌رمیان سه‌باره‌ت به كارى كۆگاكانى سوته‌مه‌نى به‌نزینخانه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كۆبووه‌ته‌وه و بۆ چاودێریکردن و بەدواداچون بەمەبەستی رێکخستنەوەیان لیژنەیەك پێکدەھێنرێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


