لەمەودوا نەشتەرگەرى دڵى منداڵان لە کوردستان ئەنجام دەدرێن

SNNـ بڕیار محەمەد
یاریدەدەرى بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى سەنتەرى دڵ رایدەگەیەنێت “بۆیەکەمجارە کە نەشتەرگەرى دڵ بۆ ئەو منداڵانە کراوە کە دەبوایە بچنە دەرەوەى وڵات، بەڵام لەمڕۆوە بە تێچوویەکى کەمتر و کاتێکى کەمتریش ئەو نەشتەرگەرییانە دەکرێن”.
د. باوەڕ حوسێن یاریدەدەرى بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى سەنتەرى دڵ لە بارەى ئەو نەشتەرگەرییانە لەکۆنگرەیاکی ڕۆژنامەنووسیدا، ڕایگەیاند: بۆیەکەمجارە کە نەشتەرگەرى بۆ ئەو منداڵانە کراوە کە دەبوایە بچنە دەرەوە و پێشتریش لەو جۆرە نەخۆشیانە دەبوایە بچنە دەرەوەى وڵات لەمڕۆوە بە تێچوویەکى کەمتر و کاتێکى کەمتریش ئەو نەشتەرگەرییانە دەکرێن.
وتیشی “ئەو نەشتەرگەرییانە تا ئێستا بۆ 15 منداڵ بێ بەرامبەر ئەنجامدراوە و لەمەودوا ئەو تیمانە بۆ هەرجارێک دێنەوە 25 نەشتەرگەرى بۆ منداڵان ئەنجام دەدەن”.
باسی لەوەشکرد کە نەخۆشی دڵى منداڵان رێژەیەکی بەرزی هەیە، بەتایبەتى کە ئەو نەخۆشییە زگماکى منداڵانەبووە و تا گەیشتۆتە نزیکەى 30 ساڵان لەگەڵیداماوەتەوە، بەڵام لەمەودوا ئەو نەشتەرگەرییە بە خۆڕایی ئەنجام دەدرێت، پێشتر بۆ نەشتەرگەرییەکى لەو شێوەیە لە دەرەوەى وڵات نزیکەى 30 هەزار دۆلارى تێدەچوو.
د. هیما شو پراتا پسپۆڕی نەشتەرگەرى دڵى منداڵان لە نەخۆشخانەى نیودەلهى لە هیندستان ڕایگەیاند: هاتووین نەشتەرگەى بۆ ئەو منداڵانە دەکەین کە نەخۆشی دڵیان هەیە. و بەلامانەوە گرنگە کە چارەیەرى نەخۆشییەکان لێرە بکەین و ئەو ماندوو بوون و خەرجییە زۆرە بۆ خانەوادەى نەخۆشەکان بگەڕێتەوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


