“پێویسته حكومه‌تى هه‌رێم خۆى بڕواته پێشه‌وه و داواى رێككه‌وتن له به‌غدا بكات”

لۆگۆى حكومه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: جێگه‌ى سه‌رسوڕمانه حكومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت، هه‌ركات پێویستبوو وه‌فد ده‌نێرینه به‌غدا، ده‌شڵێت: “پێویسته حكومه‌تى هه‌رێم خۆى بچێته پێشه‌وه و داواى رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا بكات”.
د.شێركۆ جەودەت، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بە SNNی راگەیاند: “ئەوەی حكومەتی هەرێم رایگەیاندووە، هه‌ركات پێویستبوو شاند رەوانەی بەغدا دەكەین، جێگەی سەرسوڕمانە، چونكە دەبێت لەمكاتە پێویست‌تر كەی بێت، یاخود حكومەتی هەرێم دەیەوێت خۆی لە بەرپرسیاریه‌تی بدزێتەوە، چونكە لە ئێستادا كە بانگەشەی ئەوە دەكرێت نابێت مووچەی فەرمانبەران ببێتە قوربانی ململانێ سیاسییەكان، بەئاشكرا ماف و مووچەی فەرمانبەران كراوەتە قوربانی ململانێی نێوان هەولێر و بەغدا”.
وتیشى: “ئەگەر دەوترێت حكومەتی هەرێم چاوەڕێی حكومەتی عێراقە تا ئۆكەی بداتێ ئەوە راستنییە، چونكە ئەگەر حكومەتی هەرێم بۆ خۆی بەڕاستی نیازی رێككەوتنی هەیە ئەوا نا بێت چاوەڕێی عێراق بكات فەرمووی لێبكات، بەڵكو دەبێت حكومەتی هەرێم بۆخۆی بڕواتە پێشەوە و داوای رێككەوتن بكات لەگەڵ عێراق نەك فەرمووی لێبكرێت”.
وتەكانی ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان لە كاتێكدایە كە ئەمڕۆ زیاتر لە 40 رۆژ بەسەر دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەراندا تێپەڕیووە و بە بیانووی نەناردنی 320 ملیار دینارەكەی بەغداش هیچ وادەیەك بۆ دابەشكردنی مووچە دیارینەكراوە تاوه‌كو ئێستا.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


