هەناردەكردنی 400 هەزار بەرمیل نەوت و 500 هەزار پێ سێجا غازی سروشتی مووچەی پێنادرێت؟

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای كار، كە خاوەنداری لە %40 ی بۆری گواستنەوەی غازی سروشتی هەرێمدەكات، دەڵێت: “ڕۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت و 500 هەزار پێ سێجا غازی سروشتی هەناردە دەكەن، ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستانیش دەڵێت “گەر مەبەستیان مووچە دابەشكردن بێت بە بێ گەڕانەوە بۆ بەغدا دەتوانن مووچە دابەشبكەن”.
عومەر عەبدوڵا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: لەمساڵدا كە خەریكە بەرەو کۆتایی دەچێت، حکومەت لە كۆی 11 مووچەی مانگانە تەنها سێ مووچەی ساڵی ڕابردوو لەگەڵ چوار مووچەی ئەمساڵی دابەشكردووە، بەڵام هەر بەگوێرەی ئەو ژمارە و داتایانەی لەلایەن بەرپرسانی حكومەتەوە بڵاودەكرێنەوە، مانگانە حكومەت نزیكەی (390) ملیار دینار داهاتی دەستدەكەوێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا داهاتی دوو مانگ لە خەزێنەی وەزارەتی داراییە و حكومەت دەتوانێت بەبێ چاوەڕوانی هیچ بڕە پارەیەك لە بەغدا مووچە دابەشبكات، بەڵام نایەوێت دابەشیبكات و 320 ملیار دینارەكەی بەغدای كردووەتە بیانوو بۆ دابەشنەكردنی مووچە، بۆیە ئەگەر داهاتی فرۆشتنی نەوت و خاڵە سنورییەكان و داهاتی ناوخۆ سەرجەمی بگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی حكومەت، ئەوا بەدڵنیاییەوە گرفتی دابەشكردنی مووچە چارەسەر دەبێت.
بە وتەی (شێخ باز) هەرێمی كوردستان لە ئێستادا ڕۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە و 500 هەزار پێ سێجا غازی سروشتی ڕەوانەی دەرەوە دەكرێت، شارەزایانی بواری داراییش جەخت لەوە دەكەنەوە بە داهاتی ئەو بڕە نەوت و غازەی كە هەرێم ڕەوانەی دەرەوەی دەكات ئەگەر هەمووی بۆ هەرێم بگەڕێتەوە، دەتوانرێت زۆر كێشە و گرفتی بۆ چارەسەر بكرێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


