
SNN
بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند: ئێران ئامادە نییە دانوستانی دیکە بکات لەپێناو رێککەوتنی ناوەکی ئێران، و دەبێت مەرجەکانی ئەو رێککەوتنەی کە لە سەردەمی ئیدارەی ئۆبامادا دانرابوون، جێبەجێ بکرێن.
محەمەد واعزی لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکانی وڵاتەکەی باسی لەوەشکرد کە تاران گەشبین نییە بە ئیدارەی نوێی ئەمریکا تا ئەوکاتەی هەڵسوکەوتی جیاوازیان لێدەبینێت، وتیشی: “خۆشحاڵبووین بە شکستی ترەمپ لە هەڵبژاردنەکەدا”.
واعزی باسی لەوەشکرد: ” ئەگەر لایەنەکان بگەڕێنەوە بۆ رێککەوتنی ناوەکی، ئێرانیش ئامادەیە پابەندبێت پێوەی”.
واعزی لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەو سزایانە کرد کە ئەمریکا خستوویەتیە سەر ئێران و وتی: “ترەمپ لە ماوەی ئەم سێ ساڵەدا فشارێکی زۆری خستووەتەسەر ئێران”.
لەدوای کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی وڵاتانی پێنج کۆیەک، لە ئازاری 2018، پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران هێندەی دیکە گرژی تێکەوت تا ئاستی ئەوەی مەترسی دروستبوونی جەنگێکی لە ناوچەکەدا دروستکرد.
More News
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
58 mins لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
1 hour لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
58 mins لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
1 hour لهمهوپێش



