خاوەنی سایتێک کە تیایدا هەڕەشە لە کچانی هەرزەکار دەکرا 40 ساڵ زیندانی دەکرێت

SNN
سایتێکی کۆری تایبەت بە چاتکردن کە تیایدا هەڕەشە لە کچانی مێردمنداڵ دەکرا، لە کۆریای باشوور دەنگدانەوەی زۆری لێکەوتەوە، دواجار خاوەنەکەی لە دادگای ئەو وڵاتە سزای 40 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
چۆ جو بین، خاوەنی ئەو سایتە کۆریە بە تۆمەتەکانی: “توندوتیژی سێکسی بەرامبەر منداڵان، هەڕەشەکردن و کڕین و فرۆشتن بە تۆمارە ڤیدیۆکانیانەوە” لە دادگای سیئۆل سزای 40 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا، یۆنهاب، میدیای فەرمی کۆریای باشووریش بڵاویکردەوە، تۆمەتبارەکە کچانی هەرزەکاری فریوداوە بەوەی ئەو سایتە بەکاربهێنن.
بە گوێرەی بی بی سی بەریتانی، لانی کەم 10 هەزار کەس چاتیان لەو سایتەدا کردووە و بۆ چوونەناو سایتەکەش هەر کەسێک بڕی هەزار و 200 دۆلاریان لێوەرگیراوە.
پۆلیسی کۆریای باشووریش دەڵێت 124 کەسی دیکە لەو کەیسەدا دەستگیرکراون کە 18 کەسیان سایتەکەیان بەڕێوەبردووە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


